ئایا حوكمی خوێندنی قورئان بەدەنگی بەرز چیە بۆ كەسێك بەتەنها نوێژ بكات؟ وە ئایا دروستە بۆی كە بە نهێنی بیخوێنێـت؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی خوێندنی قورئان بەدەنگی بەرز چیە بۆ كەسێك بەتەنها نوێژ بكات؟ وە ئایا دروستە بۆی كە بە نهێنی بیخوێنێـت؟

قورئان خوێندن لەناو نوێژدا بەدەنگی بەرز لە نوێژە ئاشكراكانی وەكو نوێژی بەیانی و دووركعاتی سەرەتای مەغریب و عیشا حوكمەكەی سوننەتە بۆ ئیمام و ئەوەی لە بەتەنها نوێژ دەكات، وە ئەوەشی بەنهێنی بیخوێنێت هیچی تێدا نیە، بەڵام هەر ئەوەیە كە سوننەتی واز لێ هێناوە. وە ئەگەر كەسی تەنها بینی كەوا بە نزم خوێندن خشوعی زیاد دەكات ئەوا بەو شێوەیە دەیخوێنێت و هیچی تێدا نیە، چونكە لە پێغەمبەری خواوە هاتووە كە جاری وا هەبووە بە دەنگی بەرز خوێندویەتی و جاری واش هەبووە بەنزم خوێندوویەتی لە شەونوێژدا وەكو دایكە عائیشە لێیەوە دەیگێڕێتەوە.
بەڵام ئیمام هەمیشە بۆی سوننەتە كە بەدەنگی بەرز بیخوێنێت لەبەر شوێنكەوتن و چاولێكەری بۆ پێغەمبەری خوا ، ئەوەش لەبەر سوودی ئەو خەڵكە كە فەرمایشتی خوا دەدرێت بە گوێیاندا ئیتر لە نوێژی فەرزادبن یاخود سوننەت.
مجموع فتاوى و رسائل الشيخ عبدالعزيز بن عبدالله بن باز - المجلد الحادي عشر.
وە هەروەها شیخ عبد العزیز بن باز رحمه الله دەڵێت:
" ئەو نوێژانەی كەبە رۆژ ئەنجام دەدرێن وەكو چێشتەنگاو و رەواتبەكان و هەردوو نوێژی نیوەڕۆ و عەصر، سوننەت وەایە كە بەدەنگی نزم بخوێنرێت, وە رێگەدراوە بە ئیمام كە جارجار بەدەنگی بەرز چەند ئایەتێك لە قورئان بخوێنێت تێیاندا، لەبەر فەرموودەكەی أبي قتادة رضي الله عنه كە دەڵێت: " كان النبي يسمعنا الآية أحيانا " ، يعني في صلاة الظهر والعصر " .انتهى من " مجموع فتاوى ابن باز " (11/ 127) .

سەردان: ٣,٥٩١ بەش: چۆنێتى نوێژ