چۆنێتى نوێژ کردن لەسەر کورسی و ئادابەکانى و چۆنێتى دانانى کورسی لە ڕیزى نوێژ خوێنان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتى نوێژ کردن لەسەر کورسی و ئادابەکانى و چۆنێتى دانانى کورسی لە ڕیزى نوێژ خوێنان؟

سەرەتا ئەبێت بزانین کە نوێژ كردن بە پێوە ڕاوەستان واجبە لەسەر كەسێك تواناى هەبێت ئەگەر نەیتوانى بە دانیشتنەوە نوێژ دەكات لەبەر فەرموودەكەى پێغەمبەرى خوا كەدەفەرموێ: (صلِّ قائما ًفان لم تستطع فقاعداً فان لم تستطع فعلى جنب) رواه البخاري وأبوداود وأحمد.
بە پێوە نوێژ بكە ئەگەر نتتوانی ئەوا بە دانیشتنەوە وە ئەگەر نەتتوانی ئەوا بە سەر لادا بیكە.

سەبارەت بە نوێژ کردن لەسەر کورسی شێخ سلیمان الرحیلی دەفەرموێ :
یەکەم : ئەگەر توانیت بە دانیشتنەوە لەسەر زەوی نوێژ بکەیت و سوجدە بەریت لەسەر هەر حەوت ئەندامەکە ، بەڵام کە لەسەر کورسی بیکەیت ئەوەت پێ نەکرێ ، ئەوە واجبە لەسەرت کە بە دانیشتنەوە لەسەر زەوی نوێژ بکەى نەک کورسی .

دووەم: ئەگەر نوێژت کرد بە پێوە پاشان دانیشتیت لەسەر کورسی لە کاتى سوجدەو وە ئەوەشی دواى سوجدە دێت پێویستە بە ڕێکى بوەستى لەگەڵ ئەوانەى کە لە تەنیشتتدان ، وە کاتێک ویستت دابنیشیت کورسیەکە پاڵ بنێ بۆ دواوە بۆ ئەوەى پشتت ڕیکى پشتى کەسەکانى تەنیشتت بێت .

سێیەم : ئەگەر نەیتوانى بە پێوە بوەستێ و ڕکوع و سوجدە بەرێت و هەر لەسەرەتاوە بە دانیشتنەوە نوێژت دەست پێ کرد تا کۆتایی ئەوە پشتى کورسیەکە ڕێک دەکەى لەگەڵ پشتى ئەو کەسەى کە لە تەنیشتتەوەیە هەر لە سەرەتاوە ، دروست نیە هەردوو پێیەکانت ڕێک بکەى کە تۆ دانیشتویی لەگەڵ پێیەکانى ئەو کەسەى کە لە تەنیشتتەوەیە و بە پێوەیە چونکە لە ڕیزەکە دەردەچیت بۆ دواوە ، وە دەبیتەوە مایەى ئازار بۆ ئەوە کەسەى کە لە ڕیزى دواوەیە .
( واتە قاچی کورسیەکە لە تەنیشت قاچى کەسى تەنیشتت دادەنێى نەک کورسیەکە ببیەتە دواوە بۆ ئەوە قاچى خۆت لەتەنیشت قاچی کەسى تەنیشتت دابنەى ئەمە بۆ کەسێک کە هەر لەسەرەتاوە تاوەکو کۆتایی نوێژ لە سەر کورسى دەکات و ناتوانێ هەستێ )

وە شێخ عبد العزيز بن باز رحمه الله دەفەرموێ :
واجبە لەسەر ئەو کەسەى کە بە دانیشتنەوە لەسەر زەوى یان لەسەر کورسی نوێژ دەکات لە کاتى سوجدەدا زیاتر خۆى داچەمێنێتەوە واتە لە چەمینەوەى ڕکوعەکانى زیاتر بێ ، وە سوننەت وایە کە دەستى لەسەر ئەژنۆى دابنات لە کاتى ڕکوعدا ، وە لە کاتى سوجدەدا واجبە کە دەستەکانى لەسەر زەوى دابنات گەر توانى ، بەڵام گەر نەیتوانى ئەوا با لەسەر ئەژنۆى دایبنات ، چونکە پێغەمبەرى خوا فەرمویەتى : ئەمرم پێکراوە کە بە حەوت ئێسک سوجدە بەرم، بە نێوچاوان و ( لە گەڵيدا ئاماژەی بۆ لووتی كرد)، هەردوو ناولەپەكان، هەردوو ئەژنۆکان، سەرەپەنجەکانی هەردوو پێیەکان.
وە هەرکەسێک تواناى نەبوو ، وە لەسەر کورسی نوێژى کرد ئەوا هیچی تێدا نیە چونکە خواى گەورە فەرمویەتى : ( فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ ) واته‌: ته‌قواى خواى گه‌وره‌ بكه‌ن به‌ گوێره‌ى توانا چه‌ندێك له‌تواناتاندا هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ ته‌قوا بكه‌ن .
وە پێغەمبەرى خوا فەرمویەتی :( إِذَا أَمَرْتُكُمْ بِأَمْرٍ فَأْتُوا مِنْهُ مَا اسْتَطَعْتُمْ ) واتە : كە فەرمانم پێكردن بە شتێك بە پێی توانا جێبەجێی بكەن .
" فتاوى ابن باز " ( 12 / 245 ، 246 ) .

سەردان: ٤,١٠٢ بەش: چۆنێتى نوێژ