ئەحکام و ئادابەکانى (جلسة الإستراحة) دانیشتن لەکاتی هەستانەوە بۆ ڕکاتەکانی تری نوێژ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەحکام و ئادابەکانى (جلسة الإستراحة) دانیشتن لەکاتی هەستانەوە بۆ ڕکاتەکانی تری نوێژ
پرسیار:

ئایا ئەحکام و ئادابەکانى (جلسة الإستراحة) دانیشتن لەکاتی هەستانەوە بۆ ڕکاتەکانی تری نوێژ چیە؟

1-پێناسەکەی : بریتی یە لەدانیشتنێکی کەم لەنێو نوێژدا ، وپێی دەوترێت دانیشتنی ئیسراحەت چونکە لەدوای حەرەکاتەکانی نوێژەوە ئەنجام دەدرێن .

2-جێگاکەی : لەکاتی هەستانە بۆ ڕکاتی دووەم یاخود چوارەم لەنوێژی سێ ڕکاتی وچوار ڕکاتیدا .

3 - حوکمەکەی جێگای خیلافە لەنێو زانایاندا :
بۆ چوونی یەکەم :
پێی وایە سوننەتە ، ئەوەش بۆ چوونی کۆمەڵێکە لەهاوەڵان وەک( مالك بن الحويرث وأبو قتادة وأبو قلابة ) وجگە لەوانیش ، وەهەرەها بۆ چوونی کۆمەڵێکە لەتابعین وەک ( مسروق ومكحول وعطاء والحسن) ، وەهەروەها بۆ چوونی  (الثوري وإسحاق)ـە، وە مەزهەبی( الشافعية)وە ڕیوایەتێکیشە لە (الحنابلة) وکۆتا شتە کە بەڕاجح دانراوە لەلای أحمد، ابن قدامة دەڵێت : ڕیوایەتەکان جیاوازن لەئەحمەدەوە کەئایا دادەنیشێت بۆ ئیسراحەت یاخود نا ؟ 
لێوەی گێڕدراوەتەوە کەدانانیشێت ئەمەش هەڵبژاردەی خەرقی یە.
وە ڕیوایەتی دووەم دەڵێت دادەنیشێت  بۆ ئیسراحەت ئەمەش هەڵبژاردەی خەلالە و دەڵێت ئەبو عبد الله گەڕاوەتەوە بۆ ئەم بۆ چوونە ، واتە : وازی لەو بۆ چوونە هێناوە کەدەڵێت نابێ دابنیشێت بۆ ئیسراحەت ، وە الترمذي دەڵێت : وهەندێ لەزانایان کار لەسەر ئەمە دەکەن ، وەهەروها هاوەڵانی ئێمە لە ( أهل الحديث )کار بەمە دەکەن  -، کەئەوەش مەزهەبی ( داود وابن حزم والشوكاني وابن باز والألباني)ـە ، وئەم فەرموودەیەیان کردووە بەبەڵگە ، مالك دەڵێت (أنه رأى رسول الله يصلي فإذا كان في وتر من صلاته لم ينهض حتى يستوي قاعداً) رواه البخاري.
واتە : پێغەمبەری خوای   بینی نوێژی دەکرد جا کاتێ بیویستایە هەڵسێتەوە لەنوێژەکەیدا بەرز نەدەبووەوە تاوەکو بەتەواوی دانەنیشتایە .
وە ئیمامی ( البيهقي )، بابەتێکی تایبەت کردووە پێوەی ونوسیویەتی ( باب في جلسة الاستراحة والنسائي)، کەئەوەش ڕواڵەتی بابەتەکانی( البخاري والترمذي)ـە،  البخاري دەڵێت : (باب كيف تعتمد على الأرض إذا قام من الركعة) ،پاشان فەرموودەکەی (مالك بن الحويرث)ی هێناوە .
بۆ چوونی دووەم :
پێی وایە سوننەت نی یە ، کەئەوە مەزهەبی ( ابن عمر وکوڕەکەی وابن عباس وابن مسعود وابن الزبير رضي الله عنهم ) وەهەروەها مەزهەبی ( الحنفية والمالكية) وبۆچوونێکی شافعیەکانیشە و بۆ چوونی ڕاستی مەزهەبی (الحنابلة)ـەکانە وزاهری هەڵبژاردەی ابن القيم ـە .
و( الحنفية) ـەکان بەمەکڕوهیان زانیوە .
وە مالکیەکان دەڵێن : ( گەر غەیری کەسانی موقەلیدی شافعی دابنیشن گەر بەئەنقەست بێت ئەوا (استغفر الله)دەکەن .
جا ئەم فەرموودەیەیی وائلِ بن حُجْرٍ دەکەنە بەڵگە کە   ( كان إذا رفع رأسه من السجدة الثانية استوى قائما) رواه البزار وضعفه النووي،
واتە :  پێغەمبەر کاتێ سەری بەرز بکردبایەتەوە لەسەژدەی دووەم بەتەواوی بەرز دەبووەوە .
وەهەروەها لەبەر ئەوەی نەگێڕدراوەتەوە لێی بەردەوام بوبێت لەسەری بەڵکو لەکاتێکدا ئەنجامی دەدا کەچوو بووە نێو تەمەنەوە .
بۆ جوونی سێیەم :
ڕوخسەتێکە کەسێک ئەنجامی دەدات کەپێویستی پێی بێت وسوننەت نی یە ، لەپێغەمبەرەوە نەگێڕدراوەتەوە تەنها لەفەروودەکەی مالك دا نەبێت ، خۆ ئەگەر سوننەت بوایە بەردەوام دەبوو لەسەری وەک باقی سوننەتەکانی تر ، وەفەرموودەکە بەوە لێک دەدرێتەوە کەبۆ کەسێکە کەتوانای نەبێت ، ئەمەش بۆ چوونی  شافیعیەکانە وڕیوایەتێکە لە مەزهەبی ( الحنابلة وأبو إسحاق المروزي ) وەهەڵبژاردەی ( ابن القيم و ابن عثيمين)ـە .
بۆ چوونی ڕاجح : ئەوەیە سوننەتە ، لەبەر ئەوەی لەسوننەتدا هاتووە هەروەک ئاماژەمان پێ دا ، جا بابەتەکە هەموو بۆ چوونەکان لەخۆ دەگرێت وهەموویان جۆرێک لەڕاستیان تێدایە ، بەڵام وەڵامی بەڵگەکانی تر بەم شێوەیە دەدرێتەوە :
- ڕیوایەتەکەی مالیک لەهەمووی صەحیح ترە .
- هەرچەند زۆر بەی ڕیوایەتەکان نەنەفی ونەئیسپاتی تێدا نی یە بەڵام ناکرێت ڕەدی سوننەتێکی سابت بدرێتەوە کەلەچەند هاوەڵێکەوە هاتووە وسابت بووە .
ـ ئیمامی النووي دەڵێت : " ئەمە پشت ڕاست دەکاتەوە پێغەمبەر بە مالیکی فەرموو دوای ئەوەی کەهەستا ونوێژی لەگەڵ دەکرد وبیست ساڵ زانستی لێ وەردەگرد وئەوانەی کەلەدەوری بوون دەیان ویست بڕۆن بۆ لای کەس وکاریان: "اذهبوا إلى أهليكم ومروهم وكلموهم وصلوا كما رأيتموني أصلي" 
واتە : بڕۆنەوە بۆ لای کەس وکارتان وفەرمانیان پێ بکەن وقسەیان لەگەڵ بکەن ونوێژ بکەن هەروەک چۆن من دەبینم نوێژ دەکەم .
هەموو ئەمانە لە بوخاریدا سابت بوون لەچەند ڕێگایەکەوە .
- ابن حجر لە ( الدراية) دا دەڵێت : "بەنیسبەت بۆ چوونی هەندێکیان کەدەڵێن گەر سوننەت بوایە هەموو ئەوانەی باسی نوێژەکەیان کردووە باسیان دەکرد ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت بۆ پێویستی کردوویەتی ئائەم بۆ چوونە جێی تێ ڕامانە ، چونکە هەموو سوننەتەکان هەموان کۆدەنگ نین لەسەری وهەموان نەیان گێڕاوەتەوە بەڵکو هەندێکیان لەهەندێکی تریان وەرگرتووە  .
وە هەر الحافظ بن حجر لە ( الدراية) دا  : ( لەڕەدی ئەونەی کەپێیان وایە فەرموودەکە بەوە لێک دەدرێتەوە لەکاتی پیریدا ئەنجام دەدرێت) دەڵێت : ئەمە لێکدانەوەیەکه پێویستی بەبەڵگەیە .
- ئێمە لەهیچ کارێک دەرناچین کە پێغەمبەر لەنوێژدا ئەنجامی دابێت مەگەر بەبەڵگەیەکی صەحیح وصەڕیح نەبێت کەلێرەدا هیچ بەڵگەیەک بوونی نی یە  .
- گەر واش دابنێین تەعاڕوز ودژ یەکی بوونی هەیە لەنێوان ئیسبات ونەفی دا ، ئەوا ئیسپات لەپێشترە لەنەفی چونکە زیادەی عیلمی لەگەڵە .

4- ئەندازەی دانیشتنەکە :
بەوە دەبێت هەموو ئەندامێکی لاشە بگەڕێتەوە جێگای خۆی ، وە وتراوە : وەک دانیشتنی نێوان سەژدەکان ، وەهیچ بەڵگەیەک نی یە لەسەر دیاری کردن بەڵام ئەم دانیشتنە دانیشتنێکی سوک وکەم دەبێت .

5- شێوازای دانیشتنی ئیسڕاحەت کردن جێگای خیلافە لەنێو زانایاندا  :
- گوتراوە : لەسەر پێی دادەنیشێت . و وتراوە لەسەر کۆتای ڕانی دادەنیشێت .
ڕاجح :  دانیشتنە لەسەر پێی چەپ کەئەوەش ئەسڵە لەدانیشتندا لەنێو نوێژدا .

6- ئایا کاتێ الله ٲکبر ی کرد بۆ بەرز بوونەوە لەسەژدە ودانیشت بۆ ئیسراحەت دووبارە بۆ بەرز بوونەوە الله ٲکبر بکات ؟
بۆچوونی یەکەم :
الله ٲکبر ناکات ، ئەمە مەزهەبی حەنابیلەکانە .
بۆچوونی دووەم :
الله ٲکبر دەکات ، ئەمەش بۆ چوونێکە لەمەزهەبی حەنابیلەکان .
ڕاجح : بۆ چوونی یەکەمە ، چونکە دەبێتە زیاد کردنێک کەهیچ بەڵگەی لەسەر نی یە .

7- گەر ئیمام نەیکات ئایا ئەوانەی لەدواوەن دەیکەن ؟
جێگای خیلافە :
بۆچوونی یەکەم :
نابێ ، وناکرێت ؛ چونکە پێچەوانە کردنی ئیمامە لەکاتێکدا ئیمام بۆ ئەوە دانراوە چاوی لێ بکرێت (إنما جعل الإمام ليؤتم به) متفق عليه، ئەمە هەڵبژاردەی ابن عثيمين.
بۆچوونی دووەم :
دەکرێت هەروەک ئەسڵ وایە بکرێت ؛ وە هەروەها چونکە موخالەفەیەکی کەمی ئیمامە وهیچ کاری گەری لەسەر شوێن کەوتنی ئیمام نابێت ، ئەمەش مەزهەبی شافعیەکانە  .
بۆچوونی سێیەم :
شوێن کەوتنی ئیمام لەپێش ترە لەدوا کەوتن لێی بۆ ئەنجام دانی کارێکی سوننەت ئەمەش هەڵبژاردەی ابن تيمية.
بۆ چوونی نزیک لەحەقەوە بۆ چوونی دووەمە .
8- گەر ئیمام هەستایەوە بۆ ئیسراحەت چ کاتێ الله ٲکبر دەکات بۆ هەستانەوە   ؟
بۆچوونی یەکەم :
کاتی بەرز بوونەوەی لەسەژدە ، ئەمەش بۆ چوونێکە لەلای ( الشافعية والحنابلة)ـەکان .
بۆچوونی دووەم :
کاتی بەرز بوونەوەی بۆ ڕاوەستان بەپێوە ، ئەمەش بۆ چوونێکی ترە لەلای ( الشافعية والحنابلة)ـەکان وەهەڵبژاردەی (المجد)ـە .
بۆچوونی سێیەم :
(الله ٲکبر)ـەکە درێژ دەکاتەوە تاوەکو هەڵدەستێتەوە ، ئەمە قسەیەکی شافعیەکانە ، بەڵام ئەمە قورسیەکی تێدایە .
بۆ چوونی نزیک لەحەقەوە : بۆچوونی دووەمە ؛ چونکە گەر (الله ٲکبر)ی کرد لەکاتی بەرز بوونەوەدا لەسەژدا ئەوا ئەوانەی لەدواوەین هەڵدەستنەوە وپێشی دەکەون ئەمەش دروست نی یە ، وە بەنیسبەت ئەوەی لەدواوەیە وئەوەش بەتەنها نوێژ دەکات کاتی بەرز بوونەوە لەسەژدە (الله ٲکبر)دەکەن هەروەک ئەسڵ بەو شێوەیەیە .
9- هیچ دوعایەکی تایبەتی تێدا نی یە ، لەبەر نەبوونی بەڵگە .
10- هەرکەسێک نەیکات لەبەر لەبیر چوون لەسەر بۆ چوونی ڕاستی زانایان سەژدەی هەڵە نابات وەک باقی سوننەتەکانی تر  .

سەردان: ٢,٢٦١ بەش: چۆنێتى نوێژ