حوکمی تەنها خوێندنی سورەتی فاتیحا لەنوێژە فەرزەکاندا : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی تەنها خوێندنی سورەتی فاتیحا لەنوێژە فەرزەکاندا
پرسیار:

حوکمی نوێژی ئەو کەسە چییە کە لەنوێژە فەرزەکاندا تەنها سورەتی فاتیحا دەخوێنێت و سورەتى تر ناخوێنێت ؟ 

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
فاتیحا ڕوکن و پایەی نوێژە ، بۆیە گەر کەسێك سورەتی فاتیحای خوێند ئەوا نوێژەکەی دروستە  بەڵام ئەو کارە باش نییە ومەکروهە ؛ چونکە پێچەوانەی سوننەتە ، چونکە پێغەمبەر ﷺ لەڕکاتی یەکەم ودووەمی نوێژی (نیوەڕۆ وعەسر ومەغریب وعیشا) دا سورەتێکی تریشی دەخوێند ، بۆیە ئەو کەسەی کە لەگەڵ فاتیحادا لەنوێژی (بەیانی وهەینی ونیوەڕۆ وعەسر ومەغریب وعیشا) سورەتێکی تر ناخوێنێت کەمترین شت ئەوەیە بوترێت: کارەکەی پێچەوانەی سوننەتە وکارێکی باش نەکردووە ؛ چونکە وازی لەشتێک هێناوە کەپێغەمبەر ﷺ بەردەوام کردوویەتی .
وەڵامی زاناى پایەبەرز : عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -

سەردان: ٣,٨٣٨ بەش: چۆنێتى نوێژ