گەر کەسێک لەسەر شتێک چەند جارێک سوێندی خوارد ئەوا دەبێ چەند کەفارەت بدات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر کەسێک لەسەر شتێک چەند جارێک سوێندی خوارد ئەوا دەبێ چەند کەفارەت بدات؟
پرسیار:

ئەگەر کەسێک چەند جارێک سوێندی خوارد لەسەر شتێک ، و دواى سوێندەکەى شکاند دەبێ چەند کەفارەت بدات؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

سەبارەت بە سوێند و کەفارەت ئەم چەند خاڵە ڕون دەکەینەوە بە ئومێدی ئەوەى وەڵامى تەواوت دەست بکەوێ  :

 یەکەم : سوێند خواردن لەسەر چەند شتێکی جیاواز ، ولەیەک دانەیاندا سوێندەکە کەوتبێت :  
وەک ئەوەی بڵێت : سوێند بەخوا نەقسەم لەگەڵ زەیددا کردووە و نە خالد ، و نەشچوومەتە ماڵی عبداللەوە .

زانایان بۆچوونیان جیاوازە لەبارەی سوێند خواردن لەسەر چەند شتێکی جیاواز بەیەک سوێند ، ئایا بەکردنی دانەیەکیان هەموو سوێندەکەی دەکەوێت یاخود سوێندی ناکەوێت تاوەکو هەموو ئەو کارانە نەکات کەسوێندی خواردووە نەیان کات ؟ ودوو بۆچوونیان هەیە لەم بارەیەوە:
بۆچوونی یەکەم : گەر سوێندەکە یەک سوێند بوو لەسەر چەند شتێکی جیاواز ، گەر لەدانەیەکیاندا سوێنەکەی شکا ، ئەوا تەنها یەک کەفارەتی لەسەرە ،وسوێندەکەی لەسەر باقی ئەو شتانەی تری نامێنێت ، وئەمە مەزهەبی مالکی (1) ، وحەنبەلییەکانە  (2) ؛ ئەوەش وەک قیاس کردن لەسەر ئەوەی بڵێت : سوێند بەخوا ئەو شتانە ناکەم   (3) .

بۆچوونی دووەم: گەر سوێندەکە یەک سوێند بوو لەسەر چەند شتێکی جیاواز ، گەر لەدانەیەکیاندا سوێنەکەی شکا ، ئەوا سوێندەکەی ناشکێت تاوەکو هەموو ئەو شتانە نەکات کەسوێندی خواردووە نەیکات، وئەمە مەزهەبی شافعیەکانە  (4) ، وبۆچوونێکیشە لای مالکیەکان (5) ، وبۆچوونی ئیبن حەزمیشە ؛ ئەوەش لەبەر ئەوەی سوێند یەکە ودابەش نابێت ، بۆیە سوێندەکە ناکەوێت تاوەکو هەموو ئەو کارانە نەکات (6) .
ئیبن حەزم دەڵێت: (گەر یەک سوێندی خوارد لەسەر چەند شتێکی جودا ، وەک ئەوەی بڵێت : سوێند بەخوا نەقسەم لەگەڵ زەیددا کردووە ونە خالد ، ونەشچوومەتە ماڵی عبداللەوە ، وهیچم بەتۆ نەداوە ؛ ئەوا بەیەک سوێند ئەژمار دەکرێت ، وبەکردنی یەک لەو شتانە سوێندەکەی ناکەوێت ، وکەفارەتی لەسەر پێویست نابێت تاوەکو هەموو ئەو کارانە نەکات کەسوێندی خواردووە نەیان کات). ((المحلى)) (6/311).

دووەم: سوێند خواردن لەسەر چەند شتێکی جیاواز ، وشکاندنی سوێند لەهەموویاندا :
گەر سوێندەکە یەک دانە بوو ولەسەر چەند شتێکی جودا بوو ، وسوێندەکە شکا لەهەموویاندا ، وەک ئەوەی بڵێت : سوێند بەخوا نەقسەم لەگەڵ زەیددا کردووە ونە خالد ، ونەشچوومەتە ماڵی عبداللەوە ؛ ئەوا یەک کەفارەتی لەسەرە ، وئەمە مەزهەبی جمهوری زانایانە لە : مالکی  (7) ، وشافعی  (8) ، وحەنبەلیەکان  (9) ، وبۆچوونی ئیبن حەزمیشە(10) ؛ ئەوەش لەبەر ئەوەی سوێندەکە یەک سوێندە  (11) .

 سێیەم : دوو بارەکردنەوەی سوێند لەسەر یەک شت : 
هەرکەسێک چەند جارێک لەسەر یەک شت سوێندی خوارد ، ئەوا یەک کەفارەتی لەسەرە ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی  (12) ، وشافعی (13) ، وحەنبەلیەکان  (14) .
 لەبەر ئەم شتانەی لای خوارەوە:
یەک : چونکە چەند کەفارەتێکن لەخودی یەک شتدا ، وهاوشێوەی حەد چوونە بەنێو یەکدا ، هەر چەند لەچەند کاتێکی جودادا بێت  (15) .
دوو: کاتێ چەند جارێک سوێندی لەسەر دەخورێت مەرج نییە مەبەست لێی چەند کەفارەتێک بێت ، ودوور نییە مەبەست لێی تەئکید کردنەوە لەسوێندی یەکەم نەبێت  (16) .
* تێبینى : مالکیەکان بەمەرجیان داناوە مەبەستی چەند کەفارەتێک نەبێت ، ومەبەستی دوو بارە لەسەرەتاوە سوێند خواردن نەبێت لەسەر ئەو شتە .

 چوارەم : دوو بارە پێویست بوونی کەفارەت گەر لەکاتی سوێندەکەدا نیەتی ئەوەی هێنابێت گەر شکاندنی چەند کەفارەتێک بدات :
هەر کەسێک چەند جارێک سوێندی لەسەر یەک شت خوارد ، ومەبەستی لەسوێندەکە دوو بارەکردنەوەی شکاندنی بوو ؛ ئەو کات چەند کەفارەتێکی لەسەر پێویست دەبێت ، ئەوەش بۆچوونی حەنەفی  (17) ، ومالکیەکانە  (18) .
بەڵگەی قورئان :
﴿وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ﴾ [المائدة: 89].
 بەڵام خوای گه‌وره‌ لۆمه‌تان ده‌كات وه‌ لێتان ئه‌گرێ وه‌ سزاتان ئه‌دات له‌سه‌ر سوێندێك كه‌ له‌ دڵه‌وه‌ دامه‌زرابێ وه‌ نیه‌تتان هه‌بێ و دوای ئه‌وه‌ بیشكێنن ئه‌وه‌ كه‌فاره‌ت ئه‌كه‌وێته‌ سه‌رتان .
ئەم ئایەتە لەو ڕووەوە دەبێتە بەڵگە:
ئایەتەکە دەبێتە بەڵگە لەسەر ئەوەی ئەسڵ وایە سوێند لەسەر نیەتی کەسی سوێند خۆرە  (19) .

 پێنجەم: دوو بارە پێویست بوونی کەفارەت گەر لەفزەکە دوو بارە بوو ویاخود لەعورفدا بەدوو بارە دادەنرا :
کەفارەت چەند بارە دەبێتەوە هەرکات سوێند شکاندن دووبارە بووەوە ، ئەوەش لەحاڵەتێکدا کە لەفزەکە دوو بارە بوو ویاخود لەعورفدا بەدوو بارە دادەنرا  (20) ، ئەوەش دەقی بۆچوونی : حەنەفیەکان  (21) ، ومالکیەکانە  (22) ؛  لەبەر ئەوەی شێوازی دەربڕینەکە دوو بارە بوونەوەی سوێند دەخوازێت  (23) .
بۆنموونە : وەک ئەوەی کەسێک سوێند بخوات واز لەنوێژی ویتر نەهێنێت ، و هەرکات ئەو نوێژە نەکات کەفارەتی لەسەر پێویست دەبێت ؛ چونکە لەعورفدا وایە هەرکات نەیکات سوێندەکەی شکاوە ، وەک ئەوە وایە گوتبێتی: هەر کات نوێژی ویترم نەکرد کەفارەتێکم لەسەر بێت.

لەکۆتاییدا وتەیەکی جوانى زانای پایەبەرز شێخ بن باز بە بیرى هەموان دێنینەوە کە دەفەرموێ :
پێویستە باوەڕدار سوێندەکەی بپارێزێت ؛ چونکە خواى گەورە فەرموویەتی: ﴿وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ﴾[المائدة:89]، 
واتە: پارێزگاری لەسوێندەکانتان بگەن .
باش وایە موسوڵمان زۆر سوێند نەخوات ؛ چونکە زۆر سوێند خواردن جۆرێک لە بەکەم دانانی تێدایە ، وزۆر سوێند خواردن دەبێتە هۆکاری نەدانی کەفارەت ، بۆیە باش وایە پیاو وئافرەتی موسوڵمان سوێند نەخۆن مەگەر لەکاتی پێویستی ومەسڵەحەتێکدا نەبێت.

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە سود وەرگیراوە لە : الموسوعة الفقهية - كتابُ الأيمان ، لەگەڵ ماڵپەڕى شێخ بن باز - رحمه الله -


(1) ((التاج والإكليل)) للمَوَّاق (3/277)، ((منح الجليل)) لعُلَيْش (3/35).
(2) ((الإقناع)) للحَجَّاوي (4/339)، ((كشاف القناع)) للبُهُوتي (6/244).
(3) ((الشرح الكبير للدردير وحاشية الدسوقي)) (2/136).
(4) ((روضة الطالبين)) للنووي (8/237)، ((تحفة المحتاج للهيتمي وحواشي الشرواني والعبادي)) (10/19).
(5) ((الكافي)) لابن عبد البر (1/447).
(6) ((المحلى)) لابن حزم (6/312).
(7) ((التاج والإكليل)) للموَّاق (3/277)، ((منح الجليل)) لعُلَيْش (3/35).
(8) ((روضة الطالبين)) للنووي (8/237).
(9) ((الإقناع)) للحَجَّاوي (4/339)، ((كشاف القناع)) للبُهُوتي (6/244).
(10) ((المحلى)) لابن حزم (6/311).
(11) ((كشاف القناع)) للبُهُوتي (6/244).
(12)  اشترط المالِكيَّةُ إذا لم يَقصِدْ تعَدُّدَ الكفَّارةِ، أو يَقصِدْ مِن التَّكرارِ الاستِئنافَ. ((الكافي)) لابن عبد البر (1/447)، ((شرح الزُّرقاني على مختصر خليل)) (3/110)، ((منح الجليل)) لعُلَيْش (3/37).
(13)  ((روضة الطالبين)) للنووي (8/259)، ((تحفة المحتاج للهيتمي مع حاشية العبادي)) (10/19)، ((مغني المحتاج)) للشربيني (3/296). ويُنظر: ((كفاية النبيه في شرح التنبيه)) لابن الرِّفْعة (15/4).
(14)  ((شرح منتهى الإرادات)) للبُهُوتي (3/449)، ((مطالب أولي النهى)) للرُّحَيْباني (6/376).
(15)  ((شرح منتهى الإرادات)) للبُهُوتي (3/449). ويُنظر: ((مغني المحتاج)) للشربيني (3/296).
(16) ((منح الجليل)) لعُلَيْش (3/37).
(17) ((المبسوط)) للسَّرَخْسي (8/279)، ((الفتاوى الهندية)) (2/56).
(18) ((الشرح الكبير للدردير وحاشية الدسوقي)) (2/135، 136).
(19)((الجامع لمسائل المدونة)) لابن يونس الصقلي (6/450)، ((فتح ذي الجلال والإكرام)) لابن عُثَيمين (6/109).
(20)  كعَدَمِ تَركِ الوِترِ مَثلًا: فمَن حَلَف لا يترُكُ الوِترَ، فيَلزَمُه كُلَّما ترَكَه كفَّارةٌ؛ لأنَّ العُرفَ دالٌّ على أنَّه لا يَتركُه ولا مرَّةً واحدةً، فكأنَّه قال: كُلَّما تَركتُه فعلَيَّ كفَّارةٌ.
(21) ((المبسوط)) للسَّرَخْسي (8/131)، ((حاشية ابن عابدين)) (3/714).
(22) ((الشرح الكبير)) للدردير (2/135).
(23) ((القوانين الفقهية)) لابن جُزَيٍّ (ص: 111).

سەردان: ٢,٨١٦ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت