كەفارەتی كوشتنی بەهەڵە چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كەفارەتی كوشتنی بەهەڵە چیە؟
پرسیار:

من زانیومە كە كەفارەتی كوشتنی بەهەڵە ڕۆژو گرتنی دوو بانگە بەدوای یەكدا ، جا پێش دووساڵ لەمەو بەر بەسەیارە دام لەكەسێك وئەو كەسە یەكسەر بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا ، ومن سوڵحم كرد لەگەڵ كەس و كاری ئەو كەسەدا ونیوەی خوێنەكەیم دا و پارەكەم لەهەمان كاتدا ڕادەستیان كرد .
پرسارەكە ئەوەیە :
ئایا پێویستە لەسەرم دوو مانگ بەڕۆژو بم دوای ئەوەی خوێنەكەیم داوە یاخود نا ؟
وئایا درووستە بۆم دوای بخەم تا ئەوكاتەی بۆم دەگونجێ‌ ، چونك ئێستا زۆر سەرقاڵم وگەر نەم توانی ڕۆژو بگرم چی شتێك پێویستە لەسەرم بیكەم ؟.

بێگومان هەرکەسێ کەسێ بکوژێ بەهەڵە پێویستە لەسەری كەفارەت و خوێنیش بدات وخوێنەكەی لەسەر كەس وكارەكەیەتی و كەفارەتەكەش لەسەر خودی بكوژەكەیە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ‏ ‏‏{‏وَمَن قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَئًا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُّؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ مُّسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ إِلاَّ أَن يَصَّدَّقُواْ‏}‏ واتە : هەركەسێك باوەڕدارێك بەهەڵە بكوژێت واجبە لەسەری بەندەیەك ڕزگار بگات وخوێنیش بدات بەكەس و كاری كوژراوەكە مەگەر كەس و كاری كوژراوەكە خۆیان لێی خۆش بن...پاشان دەفەموێت : ‏{‏فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ تَوْبَةً مِّنَ اللَّهِ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا‏}‏ ‏[‏سورة النساء‏:‏ آية 92‏]‏‏.‏ ‏واتە : گەر كەسێك بەندەی دەس نەكەوت ڕزگاری بكات ئەوا دوو مانگ بەسەر یەكەوە بەڕۆژو دەبێت ، ئەمە تەوبەیە لەلایەن خوداوە و خودا زانا و كار بەجێیە .
خوای پەروەردگار لە كوشتنی بەهەڵەدا دوو شتی پێویست كردووە :
یەكەم :خوێنەكەیەتی كە لەسەر كەس وكاری بكوژەكەیە .
دووەم : كەفارەتە كە لەسەر خودی بكوژەكەیە.
وە كەفارەت پێك هاتووە لە دوو شت: ڕزگار كردنی بەندە گەر لەتوانایدا هەبوو ، وئەگەر بەندە هەبوو وتوانای ڕزگاركردنی هەبوو ئەوا هیچ شتێكی تر درووست نی یەو جێگەی ناگرێتەوە ، وە ئەگەر بەندەی دەس نەكەوت و یاخود بەندە هەبوو بەڵام توانای كڕینی نەبوو ئەوا دوو مانگ بەدوای یەكدا بەڕۆژو دەبێت وشتی سێیەم بوونی نی یە لە كەفارەتدا ، تەنها ڕزگار كردنی بەندەیە وهەركەسێك توانای ڕزگار كردنی بەندەی نەبوو ئەوا دوو مانگ بەدوای یەكدا بەڕۆژو دەبێت وپێویستە لەسەرت دوو مانگ بەدوای یەكدا بەڕۆژو بیت ، وە ئەم كارە واجب بووە لەسەرت وپێویستە پەلە بكەی لەجێبەجێ كردنیدا و چۆن بۆت گونجا و لە هەر زروف و حاڵەتێكدا بێت ، هەرچەندە لەكاریشدا بیت ،چونكە كاركردن ڕێگری ناكات لەبەڕۆژو بوون ، وئەو شتەت لەسەرەو پێویستە پەلە بكەی لە ئەنجامدانی ، چونكە دواخستنی ترسی ئەوەی لێدەكرێ‌ شتێك ببێتە ڕێگر لێت و ئەو كەفارەتە هەر لەسەرت بمێنێ وباری شانت قورس بكات ، بۆیە پێویستە پەلە بكەی لەئەنجامدانیداو ئەو واجبە گەورەیە لەسەر شانی خۆت ببەیت .
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٨٥٧ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت