ئایا دروستە بۆ کەفارەتى سوێند پارە بدەى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە بۆ کەفارەتى سوێند پارە بدەى؟

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
كه‌فاره‌تى سوێند به‌ نان دان واته‌ (إطعام) ده‌كرێت وه‌ دروست نییه‌ به‌ پاره‌ بدرێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر ببوایه‌ ئه‌و كاته‌ ئه‌وه‌ حه‌ڵاڵ ده‌كرا به‌ پاره‌ بكرێت له‌ كاتێكا خه‌ڵك پێویستیان به‌ پاره‌ زیاتر بووه‌ به‌ڵام هه‌ر به‌ نان دان هاتووه‌ ئه‌مه‌ش بۆچوونى زۆربه‌ى زانایانه‌ .
له‌لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد)ه‌ وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌

کەفارەتى سوێند بریتىیە لە سێ شت هەركامەیانى پێكرا دەتوانێت ئەنجامى بدات كە:
1 ـ خواردن دانى ژەمێكى دە هەژار [إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ ] .
2 ـ یان كردنى پۆشاك بۆ دە هەژار [ أَوْ كِسْوَتُهُمْ ] .
3 ـ یان ڕزگار كردنى بەندەیەك [ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ ] .
ئەگەر هەركامەیەكى لەو سێ شتەى سەرەوەى پێكرا ـ بەهەڵبژاردنى خۆى ـ ئەوا ئەنجامى دەدات، بەڵام ئەگەر هیچ یەكێكیانى پێ ئەنجام نەدرا ئەوا دەتووانێت سێ ڕۆژ بە ڕۆژوو بێت، لە سەر یەك بن، یان دوور لە یەك هیچ كێشەیەك نابێت، [فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاَثَةِ أَيَّامٍ ] .
چەند تێبینى یەك:
یەكەم: خواردنى هەر ژەمێكى هەژارێك زانایان بە 750 گرام یان یەك كێلۆ گرام لە خواردن وەك برنج، دیاریان كردووە، دەتوانرێت بە خاوى بدرێت بە هەژار، یان دەتوانێت چێشتێك لێ بنێت و دە هەژارى بۆ دەعوەت بكات، و لە ژەمێكدا تێریان بكات، وە دەشتوانێت ئەو كارە لە چێشخانەدا ئەنجام بدات.
دووەم: ئەو سوێندە كەففارەتى لە سەرە كە سوێندەكە جەزم و ئاگادارى دڵى لەگەڵ دا بێت، نەك سەر زارەكى بێت، چونكە خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [ لاَ يُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَاعَقَّدتُّمُ الأَيْمَانَ ] .
واتە: خواى پەروەدگار لێتان ناگرێت ئەگەر سوێندەكەتان سەر زارەكى بێت،
بەڵكو ئەوەتان بە سوێند لە سەر حیساب دەكات كە جەزم و ئاگادارى دڵى لەگەڵ دا بێت.
سێیەم: سوێند خواردن بە غەیرى خوا شیرك و هاوەڵ بڕیاردانە بۆ خواى پەروەردگار و تاك و تەنها، چونكە پێغەمبەرى خوا
فەرموویەتى: " من حلف بغير الله فقد أشرك "
، وە لە ڕوایەتێكى تردا هاتووە "من حلف بغير الله فقد كفر "صححه العلامة الألباني في: السلسلة الصحيحة، برقم (2042)
واتە: هەر كەسێك سوێند بە غەیرى خوا بخوات ئەوا شیرك و هاوەڵى بڕیارداوە بۆ خواى پەروەردگار.
ئەم جۆرە سوێندە كەففارەتەكەى ئەوەیە كە بێژەرى بڵێت: (لا إله إلا الله)، و دەشبێت تۆبەى لە سەر بكات، و پەشیمان بێتەوە لێ ى، و وازى لێبهێنێت، و جارێكى تر نەگەڕێتەوە سەرى، و بەڵكو خواى پەورەدگار بە ڕەحم و بەزەیى خۆى لێ ببوورێت، و لێ ى خۆش بێت، خواش زانا ترە.

سەردان: ٣,٤١٢ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت