نەزرم کرد کە سەیرى فلمى ڕووت نەکەم ، بەڵام نەزرەکەم شکاند ئایا دەبێ سێ ڕۆژ ڕۆژوو بگرم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
نەزرم کرد کە سەیرى فلمى ڕووت نەکەم ، بەڵام نەزرەکەم شکاند ئایا دەبێ سێ ڕۆژ ڕۆژوو بگرم؟
پرسیار:

نەزرم كردووە كە نەچمە سەر هیچ سایتێكی فیلمی ڕووت یان سەیری هیچ فیلمێكی ڕووت نەكەم، بەڵام تەنها یەك گرتە ڤیدیۆییم لەوبارەیەوە سەیر كرد ، جا ئایا ڕۆژوی سێ ڕۆژی لەسەریەكم لەسەرە وەكو كەفارەتی سوێند؟ 

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
یەكەم : پێویستە لەسەر موسڵمان كە نەزر بەكارنەهێنێت، تەنانەت ئەگەر مەبەستیشی خۆپەیوەست كردن بێت بە عیبادەتەوە یان خۆگرتنەوە بێت لە حەرام وسەرپێچی، چونكە نەزر لەبنەڕەتدا مەكروهە ، لەبەر فەرموودەی: ( إِنَّهُ لَا يَأْتِي بِخَيْرٍ ، إِنَّمَا يُسْتَخْرَجُ بِهِ مِنْ الْبَخِيلِ ) رواه النسائي (3801) ، وصححه الشيخ الألباني في " صحيح سنن النسائي " .
شیخ ابن عثیمین رحمه الله دەڵێـت:
ئامۆژگاری براكەمان دەكەم كە نەزر بەكارنەهێنێت بۆ خۆگرتنەوە لە تاوان وسەرپێچی ،چونكە فێری دەبێت و وای لێ دێت هیچ حەرامێك واز لێ‌ ناهێنێت بە نەزر نەبێت، وە خوای گەورەش دەفەرموێـت: ( وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِنْ أَمَرْتَهُمْ لَيَخْرُجُنَّ قُلْ لا تُقْسِمُوا طَاعَةٌ مَعْرُوفَةٌ ) النور / 53، واتە: گوێڕایەڵیەكی باش بكەن بەبێ سوێند خواردن, بەهەمان شێوە نەزریش, هیچ پێ,یستی بەنەزر نیە، با ویست و عەزیمەتێكی بەهێزت هەبێت تابتوانیت واز لەو تاوانە بهێنێت بەبێ نەزر، چونكە ئەوە باشتر و لەپێشتریشە.
دووەم: سەیركردنی سایت وفیلمە ڕووتەكان و پەیوەندی ڕەگەزبازی كارێكی حەرامە و ئەوە خودی نەخۆشیەكەیە نەوەك چارەسەر و خاوەنەكەی تووشبووە، وپێویستە هەوڵ بدات بۆ چارەسەری خۆی بە تۆبە ووازهێنان نەوەك بە داهێنانی عوزر بۆ خۆی، چونكە هەموو تاوانباران عوزر بۆ خۆیان دەهێننەوە ، مەی خۆر و بەكارهێنەری مادەی بێهۆشكەر و زیناكار و هەموو ئەوانە لافی ئەوە لێ دەدەن كە لە ژێر فشاری غەم و خەفەتدا ئەو كارانە دەكەن و ناتوانن لێی دەرباز بن تەنها بە ئەنجام دانی ئەو كارە حەرامانە نەبێت.
لەڕاستیشدا ئەم كارە حەرامانەش خەرمانی غەم و خەفەت زیاتر كەڵەكە دەكات، چونكە یەكێك لە سزا وتۆڵەكانی تاوان و سەرپێچی بریتیە لە تووشبون بە غەم وخەفەت وهەست كردن بە نامۆیی وتاریكی لە دڵ و دەم وچاودا، جا هەتا بەندە دووربێت لە پەروەردگاریەوە و بكەری حەرامەكان بێت ئەوا هۆكارەكانی بەختەوەری لای ناوەستن و دووردەكەونەوە، وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: (وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا) طه/124 ، بەڵام ئەهلی ئیمان و گوێڕایەڵی, دەربارەی ئەوان دەفەرموێـت: (مَنْ عَمِلَ صَالِحاً مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ) النحل/97 .
سێ یەم: ئەوەی نەزری كرد كە نابێت فڵانە تاوان و سەرپێچی بكات وپاشان كردی، ئەوا سەرەتا تۆبەی لەسەرە لەبەر ئەنجامدانی ئەو تاوانە و نەزرەكەی نەبردۆتەسەر و لەگەڵ ئەوەشدا كەفارەتی سوێندێكی لەسەرە كە بریتیە لە پێدانی خواردنی دە هەژار یان جلوبەرگ بۆ كردنیان یاخود ئازادكرنی كۆیلەیەك ،جا ئەم سیانە سەرپشكە تێیاندا و ئەگەریش هیش كامیانی نەتوانی ئەوا سێ رۆژ بەرۆژو دەبێـت.
شیخ ابن عثیمین رحمه الله دەڵێت:
ئەگەر نەزرت كرد كە تاوان نەكەیت وپاشان كردت ئەوا لەسەرتە داوای لێخۆشبوون لە خوا بكەیت و لەو تاوانە پەشیمان ببیتەوە و نەگەڕێیتەوە سەری، وەلەسەرتیشە كە كەفارەتی سوێندێك بدەیت لەبری نەزرەكە ،كە بریتیە لە پێدانی خواردنی دە هەژار ، یان جلوبەرگ بۆ كردنیان ،یاخود ئازاد كردنی كۆیلەیەك ، وە خواردن پێدانیشیان لەو خواردنە دەبێت كە خەڵكی دەیخوات لەو سەردەمەدا، ( مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ ) المائدة / 89 ، كە ئەمڕۆ ئەو خواردنە بریتیە لە برنج ، بەشی دە نەفەر برنج بۆ ئێوارە یاخود نیوەڕۆ و ئەگەریش ویستت بەبێ كوڵاوی دابەشی بكە بەسەریاندا ،و بۆ هەر یەك نەفەر نزیكەی یەك كیلۆ و تۆزێك لە گۆشت لەگەڵیدا باشترە. ئەگەریش نەتتوانی خواردن بدەیت وجلوبەرگ بكەیت و كۆیلە ئازاد بكەیت ئەوا سێ رۆژی لەسەریەك بەرۆژو دەبیت بەو شێوەیە نەزرەكە هەڵدەوەشێتەوە و تاوانبار نابیت.

سەردان: ٤,٥٤٦ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت