چ سوێندێک کەفارەتى لەسەرە و چ سوێندێک پێویستى بە کەفارەت نیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ سوێندێک کەفارەتى لەسەرە و چ سوێندێک پێویستى بە کەفارەت نیە؟

ئەو سوێندەی كە كەفارەت بەهۆیەوە واجب دەبێت ئەو سوێندەیە كە مەبەست لێی سوێندە و گرێدانیەتی بەكارێكی داهاتووی گونجاوەوە ، و گەر سوێند بەبێ مەبەست خورا ئەوا سوێندی لەغوەو جێگیر نابێت و كەفارەت بەهۆیەوە واجب نابێت .
خوای پەروەردگار فەرموویەتی : {‏لاَّ يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِيَ أَيْمَانِكُمْ‏}‏ ‏[‏سورة البقرة‏:‏ آية 225‏].‏واتە : خودا لێتان ناگرێ‌ كاتێك سوێندێك بەلەغو دەخۆن .
وەسوێندی لەغو ئەو سوێندەیە كەبەدەمدا دێت بەبێ مەبەست وهەروەها گەر مەبەستی سوێندیش بێت بەڵام لەسەر كارێك بیخوات كەلەڕابردوودا بووە وگومانێكی زۆری هەبووە بەو شێوەیەیە كەسوێندی لەسەر خواردووە ودواتر بۆی ڕوون دەبیتەوە كەپێچەوانەكەی ڕاستە ئا ئەمە سوێندی لەغوە .
وەئەگەر سوێندی خوارد ودرۆی دەكرد لەو سوێندەدا ئەوا سوێندی (الغموس) واتە : سوێندی نوقم كار و داپۆشێنەرە لەتاواندا وئەم سوێندە لەتاوانە گەورەكانە وهیچ كەفارەتێكی نی یە بەڵام تەوبە و گەڕانەوەی تێدایە بۆ لای خودا بەشێوەیەك تەوبە بكات وداوای لێخۆش بوون لە خودا بكات و جارێكی تر نەگەڕێتەوە سەر كارێكی لە شێوەیە .
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٣,٧١٦ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت