حوكمی شایەتی دانی كەسێك چیە لە دادگا کە نوێژ نەكات و ڕۆژو نەگرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی شایەتی دانی كەسێك چیە لە دادگا کە نوێژ نەكات و ڕۆژو نەگرێت؟

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ‏{‏وَأَشْهِدُوا ذَوَىْ عَدْلٍ مِّنكُمْ وَأَقِيمُوا الشَّهَادَةَ لِلَّه‏}‏ واتە : كەسە عادل و باشەكان بكەنە شایەت و شایەتی بدەن لەپێناوی خوادا .
جا بەمەرج گیراوە ئەو كەسەی شایەتی دەدات كەسێكی دادپەروەر بێت بەو مانایەی كەسێك بێت پارێزگار و دەستگرتو بێت بەدینەكەیەوە و لەڕەوشت و هەڵس و كەوتیدا كەسێكی باش بێت و لار و خوار نەبێت ، خۆ ئەگەر بەم شێوەیە نەبوو بەشێوەیەك پارێزگار و دەستگرتو نەبوو بەدینەكەیەوە و لەخوو ڕەوشت و هەڵس و كەوتیدا كەسێكی لار و خوار بوو ئەوا ئەو كەسە شایەتی لێ وەرناگیرێ وبەشایەت قەبووڵ ناكرێت ، چونكە ئەو كەسە لەو كاتەدا كەسێكی فاسقە و هەروەها ئەگەر تاوانێك لەتاوانە گەورەكانی كردبێت وەك خواردنەوەی ئارەق و دزی و هاوشێوەكانی .

الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٢٧٣ بەش: حوکمى نوێژنەکەر