حوکمی ئەو کەسانە چی یە کەنوێژەکانیان بەجوانی ئەنجام نادەن تەنها لەمانگی ڕەمەزاندا نەبێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەو کەسانە چی یە کەنوێژەکانیان بەجوانی ئەنجام نادەن تەنها لەمانگی ڕەمەزاندا نەبێت
پرسیار:

حوکمی ئەو کەسانە چی یە کەنوێژەکانیان بەجوانی ئەنجام نادەن تەنها لەمانگی ڕەمەزاندا نەبێت ، هەر کات کەڕەمەزان دێت نوێژەکانیان لەمزگەوت ولەگەڵ جەماعەتدا ئەنجام دەدەن بەڵام هەرکە ڕەمەزان تەواو دەبێت دەگەڕێنەوە سەر کەمتەرخەمیەکەی پێشویان ، جا ئایا نوێژەکەیان لەڕەمەزاندا قەبوڵە یاخود نا؟ پاشان ئامۆژگاری بەڕێزتان چی یە بۆ ئەو جۆرە کەسانە ؟

ئەوە دیاردەیەکی خراپە کەهەندێ کەس لەتەواوی ساڵەکەدا کەم تەرخەمی دەکەن لەئەنجام دانی نوێژدا ، هەرکە ڕەمەزان دێت دەچێت بۆ مزگەوت وقورئان دەخوێنێت بەڵام کاتێ ڕەمەزان تەواو دەبێت دەگەڕێنەوە سەر کەمتەرخەمیەکەی پێشویان ونوێژ بەفیڕۆ دەدەن ، حەتمەن ئەمەش کارێکی زۆر مەترسی دارە وئەو هەوڵدانەی کەلەڕەمەزاندا دەیدات سودی پێ ناگەیەنێت ؛ چونکە بونیات نەنراوە لەسەر ئەساس وبنچینەیەکی دروست ، چونکە کەسی باوەڕدار پێویستە خودا بناسێت لەهەموو ساڵ ومانگەکانی دا بەڵکو لەهەموو ساتێکی ژیانیدا دوور کەوێتەوە لەحەڕام کراوەکان ،وهەموو فەڕائیزەکان جێ بەجێ بکات ونابێت یازدە مانگ بێفەرمانی خودا بکات تەنها لەیەک مانگدا نەبێت ، ئائەو تەوبەیە کاتیە وسود بەخش نی یە ؛ چونکە یەکێک لەمەرجەکانی تەوبە ئەوەیە دەبێ بەردەوام بێت لەسەر کاری چاک و بەتەواوی واز لەتاوان بێنێت وپێداگر بێت لەسەر ئەوەی جارێکی تر نەگەڕێتەوە سەری .‏

جا ئەم مەرجانە لەو کەسەدا نەهاتووتە دی کەخودا ناناسێت تەنها لەڕەمەزاندا نەبێت ودڵ گران نی یە لەو کەمتەرخەمیەیی پێشووی و بەتەواوی وازی لەتاوان نەهێناوە بەڵکو تەوبەکەی کاتی یە و بەکۆتایی هاتنی ڕەمەزان کۆتای دێ بۆیە سودی پێ ناگەیەنێت ، بۆیە پێویستە موسوڵمانان ئاگاداری ئەمە بن ، کاتێ کەسی تاوانبار تەوبه دەکات تەوبەیەکی ڕاستگۆیانە بکات هاتنی ڕەمەزان بۆ زیاتر عیبادەت گوێڕایەڵی خودا وکاری چاکه بێت نەک تەنها لەو مانگەدا کاری خێر ئەنجام بدات ولەباقی مانگەکانی تردا کەم تەرخەم بێت .‏

ئائەوەی ئاماژەمان پێ دا سیفەتی کەسی باوەڕدارە ، هەر بۆیە کاتێ ڕەمەزان بهاتبایە سەلەفی ساڵح کارێکی زیاتریان نەدەکرد ؛ چونکە ئەوان تەواوی ساڵ خوا پەرستی وعیبادەتیان دەکرد ولەهەوڵدان بوون ، نەک وەک موسوڵمان ئەمڕۆ کەدەبینی زۆربەی لەمانگی ڕەمەزاندا هەوڵ دەدەن بێ ئەوەی لەپێش ڕەمەزان ودوای ڕەمەزان ئەو هەوڵەیان هەبێت ، هەر بۆیە هەر کەسێک بەو شێوەیەیە پێویستە تەوبە بکات وبگەڕێتەوە بۆلای خوداو واز لەو عادەتە خراپە بێنێت .‏
وەڵامى شێخ صالح الفوزان

سەردان: ٢,٥٠٠ بەش: حوکمى نوێژنەکەر