ئەگەر كەسێك بۆ نوێژی بەیانی بە خەبەر نەهات و دوای خۆر كەوتن بە خەبەر هات ئەوا تا كەی ئەتوانی بیكات : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر كەسێك بۆ نوێژی بەیانی بە خەبەر نەهات و دوای خۆر كەوتن بە خەبەر هات ئەوا تا كەی ئەتوانی بیكات
پرسیار:

ئەگەر كەسێك بۆ نوێژی بەیانی بە خەبەر نەهات و دوای خۆر كەوتن بە خەبەر هات ئەوا تا كەی ئەتوانی بیكات (واتە ماوەی نوێژی بەیانی نزیكەی یەك سەعات و چارەك دەبیت تا یەك سەعات و نیو. بۆ نوێزی عیشا تا 12 ی شەو) (ئەی ماوەی ئەو نوێژەی بەیانی دوای خۆركەوتن چەندە؟) جزاكم الله خيرا

براى بەڕێزمان كاتەكانى هەموو نوێژەكان سەرەتا و كۆتایى دیارى كراوە لە ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا هەروەك خواى پەروەردگار فەرموویەتى: {إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا} سورة النساء (103)
ئەمە بەگشتى بۆ هەموو نوێژەكان، وە سەبارەت بە نوێژى بەیانى كاتەكەى لە سوننەت دا دیارى كراوە كە بەدەركەوتنى فەجرى ڕاستگۆ دەست پێ دەكات بە دەرچوونى خۆریش كۆتایى پێ دێت، هەر وەك لە فەرموودەى پێشەوا (مسلم) و جگە لەویش دا هاتووە لە ئەبو موساى ئەشعەرییەوە.
لەگەڵ ڕەچاو كردنى ئەم تێبینیانە كە هەر هەمووى فەرموودەى (صحيح)ى لەسەرە:
1- سوننەت وایە نوێژى بەیانى لەسەرەتاى كاتەكەى ئەنجام بدرێت، واتە بەدەركەوتنى فەجرى ڕاستگۆ.
2- ئەگەر كەسێك دواكەوت كاتى ئەنجامدانى نوێژەكەى بەشێوەیەك ڕكاتێك لە نوێژەكەى بكەوێتە پێش خۆر دەرچوون و ڕكاتەكەى تریشى بكەوێتە دواى خۆر دەرچوون، ئەوا نوێژەكەى دروستە و گەشتووە بە كاتى نوێژدا. (البخاري / 554، ومسلم /608).
3- ئەگەر كەسێك لەبەر هۆكارێكى شەرعى نەیتوانى لە كاتى نوێژى بەیانى دا بەخەبەر بێ، كاتێ بەخەبەر دەبێتەوە خۆرى بەیانیان كەوتووە ئەوا ئەو كاتەى كە بەخەبەر دێت نوێژەكەى ئەنجام دەدات بێ دواخستن بەڵام نابێت ئەم دیاردەیە بكات بەعادەت و خەموو جارێك دوبارەى بكاتەوە، وە دەبێت لەگەڵ ئەوشدا ڕێگە چارەى پێویست بگرێتە بەر بۆ چارەسەركردنى وەك تەقیق كردنى سەعات یان مۆبایل بۆ بەخەبەركردنەوەى.
خواش زاناترە.
لەلایەن مامۆستا (عدنان بارام)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١١,٠٦٨ بەش: حوکمى نوێژنەکەر