نوێژى به‌یانیانم ده‌چێت ئایا چى بكه‌م باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نوێژه‌كه‌م نه‌چێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
نوێژى به‌یانیانم ده‌چێت ئایا چى بكه‌م باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نوێژه‌كه‌م نه‌چێت ؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
نوێژ فه‌وتاندن تاوانێكى یه‌كجار گه‌وره‌یه‌ و زانایان بۆچوونیان جیاوازه‌ و هه‌ندێكیان ده‌ڵێن كوفرى بچوكه‌ و له‌دین پێى ده‌رناچێت وه‌كو ئیمامى شافعیى ومالك وابوحه‌نیفه‌ وڕیوایه‌تێكیش له‌ئیمام ئه‌حمه‌ده‌وه‌.

وه‌ڕیوایه‌تێكى ترى ئیمام ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌یه‌ كه‌كافر ده‌بێت و له‌دین پێى ده‌رده‌چێت ، وه‌هه‌ریه‌ك له‌م زانایانه‌ به‌ڵگه‌ى خۆیان هه‌یه‌ بۆیه‌ مرۆڤ كه‌ نوێژى بفه‌وتێت یاخود كوفرى بچووكه‌ یاخود كوفرى گه‌وره‌یه‌.

بۆ نموونه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌وسلم)ده‌فه‌رموێت (العهد الذی بیننا وبینهم الصلاة‌ فمن تركها فقدكفر)صحیح سنن النسائی رقم 463 ، واته‌(ئه‌و عه‌هدوپه‌یمانه‌ى كه‌ له‌نێوان ئێمه‌وكافراندا هه‌یه‌نوێژه‌ بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك وازى لىَ بهێنێت ئه‌وه‌ كوفرى كردووه‌)

وه‌ (عبدالله‌ بن شقیق العقیلی) ده‌فه‌رموێت (كان أصحاب محمد() لایرون شیئاً من الاعمال تركه كفر غیر الصلاة‌) صحیح الترغیب والترهیب رقم 565.

واتا(هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم) هیچ شتێك له‌كرده‌وه‌كانیان نابینى وازهێنان لێی كوفر بێت جگه‌ له‌نوێژ).

وه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)ده‌فه‌رموێت (من فاتته صلاة‌ فكأنما وترأهله وماله) صحیح الترغیب والترهیب رقم 577.

واته‌ (هه‌ركه‌سێك نوێژى بفه‌وتێت وه‌كوئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ هه‌مووكه‌س وكاروماڵ وسامانى تیاچووبێت) ..

وه‌ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ نوێژ ده‌كات به‌ڵام نوێژى به‌یانى ده‌فه‌وتێت وه‌ده‌فه‌رموێت (پێنج نوێژه‌ فه‌رزه‌كه‌ هه‌ركه‌سێك بیكات وهیچیان نه‌فه‌وتێنێت وكه‌مته‌رخه‌مى نه‌كات ئه‌وه‌ لاى خواى گه‌وره‌ عه‌هدوپه‌یمانى هه‌یه‌ كه‌ بیخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌،به‌ڵام كه‌سێك ئه‌نجامیان نه‌دات هیچ عه‌هدوپه‌یمانێكیان لاى خواى گه‌وره‌ نییه‌،ویستى لێبێت سزاى ده‌دات و ویستیشى لىَ بێت ده‌یخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌)صحیح ابی داود رقم 1430..

وه‌ ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ده‌ڵێت نوێژى به‌یانیم ده‌فه‌وتێت چى بكه‌م؟

پێی ده‌ڵێین ئه‌م چه‌ند ڕێگەیە بگره‌ به‌ر به‌ڵكو خواى گه‌وره‌ یارمه‌تیت بدات بۆئه‌وه‌ى له‌مه‌ودا نه‌هێڵیت نوێژەکەت بفه‌وتێت:

1- زیاتر شاره‌زابوون له‌دین ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بزانیت چه‌ند ئایه‌ت وفه‌رمووده‌ له‌سه‌ر نوێژ هاتووه‌ هه‌رگیز نایفه‌وتێنیت .

2- ترسان له‌خواى گه‌وره‌ و ئه‌و سزایانه‌ى كه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى داناوه‌ كه‌ نوێژ ناكه‌ن یاخوود ده‌یفه‌وتێنن.

3- زوو خه‌وتن.

4- كه‌مخواردن.

5- عه‌زیمه‌ت هه‌بوون له‌سه‌ر هه‌ستان.

6-به‌ده‌ست نوێژ نوستن وخوێندنى ئه‌زكاره‌كانى نوستن.

7- با له‌ماڵه‌وه‌ كه‌سێك هه‌ڵى بسێنێت.

8-تەوقیت کردنى مۆبایلەکەت.

9- یاخود هاوڕێكانت كاتى نوێژ جه‌ره‌ست بۆبكه‌ن تا به‌خه‌به‌ر دێیت .

10- وازهێنان لە تاوان .

والله أعلم

به‌رِێز : مامۆستاصلاح الدین عبدالكریم وەڵامى داوه‌ته‌وه‌

تەماشاى ئەمانەش بکە :

* زۆرجار نوێژی بەیانیم لەدەست دەچێت، ونوێژەکەم ئەنجام نادەم تا دوای دەرکەوتنی خۆر

* تەمبەڵى كردن لە نوێژى بەیانى و چارەسەركردنى

سەردان: ٥,٣٨٣ بەش: حوکمى نوێژنەکەر