حوكمى مانه‌وه‌ى ئافره‌ت له‌گه‌ڵ مێردى نوێژنه‌كه‌ردا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى مانه‌وه‌ى ئافره‌ت له‌گه‌ڵ مێردى نوێژنه‌كه‌ردا
پرسیار:

ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پیاوه‌كه‌ى نوێژى نه‌كرد بۆى هه‌یه‌ لێى جیاببێته‌وه‌؟
 

ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك مێرده‌كه‌ى نوێژى نه‌كرد به‌هیچ جۆرێك نه‌ له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌ت نه‌ به‌ته‌نیا ئه‌وه‌ له‌و كاته‌دا ماره‌ بڕینه‌كه‌ى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ به‌خێزانى حیساب ناكرێت حه‌ڵاڵ نیه‌ بۆ ئه‌و پیاوه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ بۆ مێرد حه‌ڵاڵه‌ له‌خێزانى خۆى، چونكه‌ ئه‌و پیاوه‌ له‌م كاته‌دا بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ وه‌ك كه‌سێكى بێگانه‌ وایه‌، هه‌روه‌ها واجبه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵ باوكى و ئه‌وه‌نده‌ى له‌توانایدا هه‌یه‌ خۆى ڕزگار بكات له‌و پیاوه‌ى كه‌ بێباوه‌ڕ بووه‌ دواى موسوڵمان بوونى په‌نا به‌خوا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ده‌ڵێم و تكام وایه‌ كه‌ ئافره‌تان گوێ بگرن هه‌ر ئافره‌تێك مێرده‌كه‌ى نوێژ نه‌كات ئه‌وه‌ دروست نیه‌ بۆى له‌گه‌ڵیدا بمێنێته‌وه‌ چاوپروكانێك هه‌تا ئه‌گه‌ر خاوه‌ن منداڵیش بێت لێى، چونكه‌ له‌م كاته‌دا منداڵه‌كان هى دایكن باوكى هیچ مافێكى نیه‌ له‌ به‌خێوكرنیاندا، چونكه‌ كه‌سى موسوڵمان نابێت به‌خێوكه‌ره‌كه‌ى بێباوه‌ڕ بێت .

به‌ڵام ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ هیدایه‌تى دا و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆلاى ئیسلام و ده‌ستى كرد به‌نوێژكردن، ئه‌وه‌ خێزانه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماده‌م عیدده‌كه‌ى كۆتایى پێ نه‌هاتبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عیدده‌كه‌ى كۆتایى پێ هاتبێت پێش ئه‌وه‌ى گه‌ڕابێته‌وه‌ بۆ نوێژكردن ئه‌وه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ خۆى سه‌رپشكه‌، چونكه‌ زۆر  ێك له‌زانایان ده‌فه‌رموون: پیاوى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ له‌ دین كاتێك كه‌خێزانه‌كه‌ى عیدده‌كه‌ى كۆتایى پێهات ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لاى مێرده‌كه‌ى كاتێك كه‌موسوڵمان بوو ئیللا به‌ماره‌بڕینێكى تازه‌ نه‌بێت. 

ابن عُثَيمين رحمه الله . الفَتاوى وَدروس في الْحَرَم المَكِّي (ص: 285).  

سەردان: ٣,٤٦٧ بەش: حوکمى نوێژنەکەر