من كچێكم تەمەنم (16) ساڵە نە نوێژ دەكەم نە بە ڕۆژووش دەبم و جلەکانم ناشەرعیە چۆن زاڵ بم بەسەر خۆما؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من كچێكم تەمەنم (16) ساڵە نە نوێژ دەكەم نە بە ڕۆژووش دەبم و جلەکانم ناشەرعیە چۆن زاڵ بم بەسەر خۆما؟
پرسیار:

من كچێكم تەمەنم (16) ساڵە نە نوێژ دەكەم نە بە ڕۆژووش دەبم، كاتێك دەكەومە كێشەوە زۆر لە خوا ئەپاڕێمەوە.زۆربەى كات ئەڵێم ئیتر نوێژ دەكەم بەڵام ناتوانم بەسەر خۆما زاڵ بم.خوشكەكەم تازە لەچك ئەكات زۆربەى كات گاڵتەى پێ ئەكەم.ئەو جلانەش كە لەبەرى دەكەم ئیسلام ڕێى پێ نایات بەڵام ناتوانم زاڵ ببن بەسەر خۆما، هەر ئەوەنە بتوانم نوێژەكانیشم بكەم هەرباشە بەڵام ناتوانم.تكایە چى بكەم تا نوێژ بكەم و چۆن زاڵ بم بەسەر خۆما؟

بەناوى خواى گەورەو میهرەبان

نوێژكردن یان ڕۆژووگرتن بەروبوومى باوەڕ و لە خوا ترسانە هەر خۆشیان ئیمان و باوەڕن بۆ بەردەوام بوون و ترسان لە خوا و دەستگرتن بە ئاینى خواوە و دەبێ ئەصڵى مەسەلەكە چارە سەر بكەین كە باوەڕ بوون بەخوا و پێغەمبەر صلى علیه وسلم و ڕۆژ دوایى باقى ڕوكنەكانى ئیمانە تا چەنێك بیروباوەڕ لە دڵدا بتەو بێت و ئەوەندە لە دەرەوە خۆى دەنوێنێ ئەنجا بیركردنەوە لە مرۆڤ و بێ سوودى ئەم دونیایە كاریگەرێكى گەورەیى هەیە بۆ گەڕانەوەى مۆرڤ بۆ ئیمان و پابەند بوون بە ڕێنماییەكانى ئیسلامەوە بە كروتى نوێژكردن و ڕۆژوو و شتى تر بە بێ بیروباوەڕ و ترسى خوا ناچێتە سەر و لە كۆتایشدا مرۆڤ دووچارى خەسارەتێكى گەورە دەكات خواى گەورە یارمەتى هەموو لایەكمان بدات بۆ موسڵمان بوون و بەردەوام بوون لەسەرى تا دەگەینە دیدارى خۆى لە بەهەشت دا.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

تەماشاى ئەمەش بکە 

كەسێ نوێژ نەكەر چی سزایەكی بۆ دانراوە لە ڕۆژی دوایدا ؟

 

سەردان: ٢,٠٦٩ بەش: حوکمى نوێژنەکەر