چۆنێتى لابردنى مووى لاشىە وە ئایا کاتى بۆ دیارى کراوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتى لابردنى مووى لاشىە وە ئایا کاتى بۆ دیارى کراوە؟

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
عن أبـي هريرة (رضي الله عنه) قال: قال النبـي ():
((خمس من الفطرة الختان وحلق العانة ونتف الإبط وتقليم الأظفار وأخذ الشارب)) صحيح سنن النسائي رقم: (11).
واتە: پێنج ئاكار لە سروشت پاكین: خەتەنەكردن، تووكەبەر تاشین، هەڵكەندنی مووی بن باڵ، نینۆك قرتاندن، سمێڵ گرتن.
لەم فەرموودەیەوە ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كەوا:
1- سوننەتە لابردنی مووی بەری مرۆڤــ بە تاشین بێت بە مووس، بەڵام دروستیشە بە مەقەص یان بە مەكینە یان بە بەكارهێنانی دەرمانی تایبەت بە وەراندنی موو لاببرێت.
2- سوننەتە لابردنی مووی بن باڵی مرۆڤــ بە هەڵكەندن بێت، بەڵام دروستیشە بە تاشین یان مەقەص یان بە مەكینە یان بە بەكارهێنانی دەرمانی تایبەت بە وەراندنی موو لاببرێت.
وعن أنس (رضي الله عنه) قال:
((وقت لنا في قص الشارب وتقليم الأظفار ونتف الإبط وحلق العانة أنْ لا تُتركَ أكثر من أربعين ليلة)) رواه مسلم.
واتە: پێغەمبەری خوا () كاتی بۆ دیاری كردوین كەوا كورت كردنەوەی سمێڵ بە مەقەص و قرتاندنی نینۆك و هەڵكەندنی مووی بن باڵ و توكەبەر تاشین زیاتر له (40) چل شەو نەهێڵرێتەوە.
كەواتە دەبێت لە ماوەی (40) چل ڕۆژدا لا ببرێت.
ئەم پرسیارە لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٧,٥٨٧ بەش: ڕەفتارە سروشتیەکان