حوکمى وازهێنان لە نوێژ بە هۆى زۆرى تەمەن و پیر بوونەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى وازهێنان لە نوێژ بە هۆى زۆرى تەمەن و پیر بوونەوە
پرسیار:

نەنکم تەمەنی گەیشتۆتە سەد ساڵ یاخود زیاتر ، جا پێشتر نوێژەکانی دەکرد و مافەکانی خودای زۆر بەجوانی جێ بەجێ دەکرد لەڕۆژو و نوێژ ، بەڵام کاتێ کە چووە نێو تەمەنەوە وازی لەنوێژ هێنا بەبیانووی چونە تەمەنەوە ، ئەمە لەکاتێکدایە کێشی زۆرە ، وداوا لەمن دەکات نوێژەکانی لەسەر لاببەم بەخێر کردن ، ئایا ئەم کارە دروستە ؟ 

پێویستە سەیر بکرێت بزانم ئایا ئەو کەسە عەقڵی لەجێگەی خۆیدا ماوە و لەدەستی نەداوە ، جا ئەگەر ئەقڵی لەدەس نەدابوو ئەوا پێویستە نوێژ بکات و هیچ مەجالێکی تێدا نی یە ، نوێژ لەسەری لاناچێ ، وە حەتمەن نەبۆ تۆ و غەیری تۆش هەیە نوێژی لەسەر لاببات ؛ چونکە نوێژ حەقی خودایە و مافی کەس نی یە ، بۆیە واجبە لەسەری نوێژ بکات ، جا ئەگەر قورس بوو و نەخۆش بوو و نوێژ کردن گران بوو لەسەری ، ئەوا نوێژی نیوەڕۆ و عەسر بەیەکەوە دەکات ، وەهەروەها نوێژی مەغریب و عیشا بەیەکەوە دەکات وەک هەر نەخۆشێکی تر ، بەڵام گەر دەیتوانی هەموو نوێژەکان لەکاتی خۆیدا بکات ئەوا پێویستە وەک هەر موسوڵمانێکی تر نوێژەکانی لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدات .
وە چونە نێو تەمەنەوە ڕێگر نی یە لەنوێژ کردن لەکاتی خۆیدا گەر لەش ساغ بوو ، بۆیە پێویستە نوێژی نیوەڕۆ لەکاتی خۆیدا بکات وەهەروەها نوێژی عەسر و مەغریب و عیشا و بەیانی لەکاتی خۆیدا بکات، بەڵام گەر قورس بوو لەسەری لەبەر زۆری تەمەن ویاخود زۆری کێش ئەوا دەتوانێ نوێژەکانی جەمع بکات هەروەک پێشتر ئاماژەمان پێدا ، بەڵام واز هێنان لەنوێژ بەهیچ شێوەیەک دروست نی یە ، بۆیە پێویستە لەسەری نوێژ بکات و داوای یارمەتی لەخودا بکات ، و پێویستە لەخودا بترسێت بەتایبەت لەو تەمەندا کە ئەجەل لێی نزیک بووەتەوە ، وەهەروەها پێویستە لەسەری بەجوانترین شێوە خۆی ئامادە بکات بۆ گەیشتن بەدیداری خودا ، وە بۆی نی یە کەم تەرخەمی لەنوێژەکانیدا بکات نە بەڕۆژ و نە بەشەو ، بەڵام بەو شێوازە دەیکات کەتوانای هەیە، گەر دەتوانێ بەپێوە نوێژ بکات ئەوا بەپێوە دەکات ، خۆ ئەگەر نەیدەتوانی ئەوا بەدانیشتنەوە نوێژ دەکات ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ ) [التغابن:16] . واتە : بەپێی توانا فەرمانەکانی خودا جێ بەجێ بکەن و تەقواى خواى گەورە بکەن.

وە پێغەمبەر بەنەخۆشێکی فەرموو : ( صل قائماً، فإن لم تستطع فقاعداً، فإن لم تستطع فعلى جنب، فإن لم تستطع فمستلقياً ) .
واتە : بەپێوە نوێژ بکە خۆ ئەگەر نەتوانی بەدانیشتنەوە ، ئەگەر هەر نەتوانی بەدانیشتنیشەوە نوێژ بکەیت ، ئەوا بەپاڵکەوتەنەوە نوێژ بکە .

جا بەکورتی ئەگەر نەیدەتوانی بەپێوە نوێژ بکات ئەوا بەدانیشتنەوە نوێژ دەکات ، وئەگەر نەیدتوانی بەدانیشتنەوە نوێژ بکات ئەوا بەپاڵ کەوتنەوە نوێژ دکات ، وە داوا لەخودا دەکەین یارمەتی بدات لەسەر کاری خێر .

وەڵامى زانای پایەبەرز عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -

سەردان: ٢,٤٩٧ بەش: حوکمى نوێژنەکەر