كەسێ نوێژ نەكەر چی سزایەكی بۆ دانراوە لە ڕۆژی دوایدا ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
كەسێ نوێژ نەكەر چی سزایەكی بۆ دانراوە لە ڕۆژی دوایدا ؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
نوێژ كردن یەكێكە لە كۆڵەكەكانی ئاین:
پێغەمبەری خوا فەرموویەتی:((بُنِيَ الإسلامُ على خمس: شهادة أنْ لا إلـهَ إلاَّ الله وأنَّ محمداً رسول الله، وإقام الصلاة، وإيتاء الزكاة، وصوم رمضان، وحج البيت)) [رواه البخاري ومسلم] .
واتە: ئیسلام لە سەر پێنج پایە بنیات نراوە: شایەتی دان بەوەی كە: هیچ پەرستراوێك نى یە شایستەی پەرستن بێت جگە لە خوا وە بەڕاستی (محمد ) پێغەمبەری خوایە، وە كردنی نوێژ بە ڕێكوپێكی، وە زەكات دان، وە ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان، وە حەجكردنی ماڵی خوا.
وە نوێژ كردن نیشانەی جیاكردنەوەی مرۆڤی ئیماندارە لە مرۆڤی بێ ئیمان و كافر:
پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ((العهد الذي بيننا وبينهم الصلاة فمن تركها فقد كفر)) [صحيح الـجامع الصغير رقم: (4143)] .
واتە: بەڵێنی نێوان ئێمەی موسڵمان و بێ باوەڕەكان بریتى یە لە نوێژ جا هەركەسی وازی لێبێنێت ئەوا كوفری كردووە.
وە نوێژكردن یەكێكە لە مەرجەكانی برایەتی ئاینی:
خوای گەورە لە قورئاندا فەرموویەتی: [فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ الصَّلاَةَ وَآتَوُاْ الزَّكَاةَ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ] [سورة التوبة: (11)] .
واتە: جا ئەگەر تەوبە بكەن و نوێژ بكەن و زەكات بدەن ئەوا ئەوانە براتان لە دین و ئایندا.
لە بەر هەموو ئەمانە و چەندین هۆكاری تریش نوێژ نەكردن تاوانێكی زۆر گەورە و ترسانە و سزاكەشی زۆر سەخت و ناڕەحەتە:
خوای گەورە لە قورئاندا فەرموویەتی: [فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ (4) الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ (5) ] [سورة الماعون] .
واتە: فەوتان و نەمان و تیاچوون (یان دۆڵێك لە دۆڵەكانی دۆزەخ) بۆ ئەو نوێژگەرانەی كەوا لە نوێژەكانیاندا كەمتەرخەمن.
ئەگەر ئەمە سزای نوێژگەرانێك بێت كەوا كەمتەرخەمی دەكەن لە نوێژەكانیاندا ! ئایا دەبێت سزای ئەو كەسانە چۆن بێت كەوا هەر نوێژ ناكەن ؟!
خوای گەورە لە قورئاندا باسی دۆزەخى یەكان دەكات كەوا كاتێك بەهەشتى یەكان پرسیاریان لێیان كرد: [مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ] واتە: چی ئێوەی هێناوەتە ناو سەقەرەوە (ناوێكە لە ناوەكانی جەهەننەم) ؟ ئەوانیش لە وەڵامدا دەڵێن: [قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ ] [سورة المدثر: (42 ـ 43)]
واتە: ئێمە لەو كەسانە نەبووین كەوا نوێژیان دەكرد..
لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١١,٥٥٤ بەش: حوکمى نوێژنەکەر