زۆرجار نوێژی بەیانیم لەدەست دەچێت، ونوێژەکەم ئەنجام نادەم تا دوای دەرکەوتنی خۆر: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زۆرجار نوێژی بەیانیم لەدەست دەچێت، ونوێژەکەم ئەنجام نادەم تا دوای دەرکەوتنی خۆر
پرسیار:

كارگەلێک یارمەتیدەرن لەسەر ئەنجامدانی نوێژی بەیانی

زۆرجار نوێژی بەیانیم لەدەست دەچێت، ونوێژەکەم ئەنجام نادەم تا دوای دەرکەوتنی خۆر، لەو کاتەی دەمەوێت بچم بۆ دەوامی رۆژانەم، ئەم حاڵەتەم زۆرجار دووبارە دەبێتەوە، ئایا هیچم لە سەرە؟ وچی بکەم بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ئەنجام دانی نوێژەکەم بکەم لە کاتی خۆی دا؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى

ئەمانە ئەنجام بدە:

یەکەم: زوو بنو (بخەوە)، هەر بەم هۆیەشەوە پێغممەر () ڕقی لە خەوتنی پێش نوێژی عیشا وگفتوگۆ وقسەکردنی دوای ئەو نوێژە هەبوو، بۆ ئەوەی مرۆڤ زوو بخەوێت وزوو لە خەو هەستێت.

دووەم: دەبێت لەکاتێکدا دەخەویت نییەتت هەبێت بۆ لە خەو هەستان، بە مەبەستی ئەنجام دانی نوێژی بەیانی وسووریش بیت لەسەری، ئەگەر وا بیت ئەوە هەستانت لەسەر ئاسان دەبێت.

سێیەم: ووریاکەروە (منبّه) بەکاربهێنە، کاتژمێرێکی ووریاکەرەوە لەلای سەرت داینێ، ئەگەریش ترسای کاتێک زەنگ لێدەدات خامۆشی دەکەیت وبەخەوتوویی دەمێنیتەوە، ئەوا هەندێک لە خۆتی دوور بخەرەوە.
هەندێک لە خەڵکی بە هۆی سووربوونیان لە سەر نوێژەکەیان کاتژمێرە ووریاکەروەکەیان لە نێو تەنەکەیەکدا دادەنا ودووریان دەخستەوە لە خۆیان، بۆ ئەوەی دەنگێکی بەهێز دەربکات ولە خەو هەستن، ئەمەیش بکە چونکە هیچ رێگریەك لەم ئیشە نیە.

چوارەم: ئەگەر ئەوەی سەرەوەت بۆ ئاسان نەبوو، ئەوا مۆبایلەکت لەلای سەرت دابنێ ئەگەر هەتبوو، ئینجا بە یەکێک لە براکانت بڵێ: ئەگەر بانگی بەیانی فەموو پەیوەندیم پێوە بکە.
گرنگ ئەوەیە مرۆڤ دەتوانێت ئەو هۆکارانە بگرێتە بەر کە دەبنە هۆی لە خەو هەستانی بۆ ئەنجام دانی نوێژی بەیانی لە کاتی خۆیدا. وهەرکەسێک خۆی ڕاهێنابێ لەسەر تەممەڵی ئەوا هەر بەتەممەڵی دەمێنێتەوە.

سەبارەت بە ئەنجام دانی نوێژەکەی لەدەرەوەی کاتی خۆی ، ئەوا ئەگەر بەمەبەست بێت (عەمدی بێت) نوێژەکەی لێوەرناگیڕێت تەنانەت ئەگەر هەزارجاریش بیکاتەوە، لەبەر ئەم فەرموودەیەی پێغەممەری خودا (): (من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد). أي: مردود عليه.
واتا هەرکەسێک ئیشێک (پەرستشێک) ئەنجام بدات، ولە ئیسلامەوە سەرچاوەی نەگرتبێ ئەوا بەسەر خۆیدا دەدرێتەوە، واتا: لێی وەرناگیرێت.
وەڵام دراوەتەوە لەلایەن زانای پایەبەرز (محمد بن صالح العثیمین رحمه الله)
سەرچاوە: زنجیرەی چاوپێکەوتنی مانگانە

------------------

تەماشاى ئەمەش بکە :

 1- تەمبەڵى كردن لە نوێژى بەیانى و چارەسەركردنى

سەردان: ٩,١٣٦ بەش: حوکمى نوێژنەکەر