حوکمی بەکار هێنانی بەخاخی هەوایی چی یە لەکاتی بەڕۆژو بووندا : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی بەکار هێنانی بەخاخی هەوایی چی یە لەکاتی بەڕۆژو بووندا
پرسیار:

حوکمی بەکار هێنانی بەخاخی هەوایی چی یە لەکاتی بەڕۆژو بووندا
ئافرەتێک توشی ڕەبۆ بووە وپرسیار دەکات ، وپرسیارەکەی لەبارەی بەکار هێنانی بەخاخەوەیە لەکاتی بەڕۆژو بووندا ، جا لەڕەمەزاندا بێت یاخود غەیری ڕەمەزان . وجزاكم الله خيرًا.

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:

یەکەم : گەر پێکهاتەی ئەو بەخاخە پێک هاتبێت لەهەوا ، کار لەسەر فراوان کردن و بەهێز کردنی هەناسە دان بکات ، ئەوا من هیچ ڕێگریەک نازانم لەوەی بەکار بهێندرێت جا لەڕەمەزاندا بێت یاخود غەیری ڕەمەزان ، وناکرێت لەوشتانە ئەژمار بکرێت کەڕوژو دەشکێنێت .

دووەم : بەڵام گەر لەچەند پێکهاتەیەک پێک هاتبێت کە لەکاتی بەکار هێنانیدا بگۆڕێت بۆ جۆرە ئاوێک وتامی هەبێت وبەدابەزینی بۆ نێو قوڕگ هەست بەخۆشی بکرێت ؛ ئەوا لەو شتانە ئەژمار دەکرێت کەڕۆژو دەشکێنێت ، هەر بۆیە بەکارهێنانی بەم شێوەیەیی دووەمیان لەمانگی ڕەمەزاندا جا یەک جار بێت یاخود دوو جار ڕۆژو دەشکێنێت وکەسەکە پێویستە دوای رەمەزان ڕۆژووەکەی قەزا بکاتەوە ، بەڵام گەر کەسەکە هەموو مانگەکە ئەم بەخاخەی بەکار دەهێنا یاخود زۆربەی مانگەکە ئەوا حوکمی هەمان ئەو نەخۆشانەی هەیە کە نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە ، بۆیە پێویستە فیدیە بدات . (واتە کەسێک کە حاڵەکەى وابێ دەتوانێ ڕۆژوو نەگرێت و فیدیە بدات)

والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

وەلامى شێخ محمد علی فرکوس