حوکمی بەكارهێنانی بەخاخی ڕەبوو و تەنگە نەفەسی بۆ ڕۆژووان چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی بەكارهێنانی بەخاخی ڕەبوو و تەنگە نەفەسی بۆ ڕۆژووان چیە؟

بەكارهێنانی بەخاخ دروستە بۆ ڕۆژووان، جا ئەگەر ڕۆژووەكەی لە ڕەمەزان بێت یان جگە لە ڕەمەزان، ئەوەش لەبەر ئەوەی كە بەخاخەكە ناگاتە گەدە (مەعیدە)، و دەڕوات و دەگاتە سییەكان و دەیكاتەوە لە بەر ئەو تایبەت مەندییەی كە تێیدایە، و مرۆڤ بە هۆیەوە هەناسەیەكی ئاسایی دەدات دوای بەكارهێنانی، وە خواردن وخواردنەوەشی تێدا نیە، وە خواردن وخواردنەوەش نیە بگاتە گەدە (مەعیدە).
وە ڕوون و ئاشكراشە كە بنەوا: تەواوی ڕۆژووەكەیە، تاكو بەڵگەیەك لە قورئان یان سوننەت هەبێت دیلالەت بدات لەسەر بەتاڵ بوونەوەی ڕۆژوەكە، یان یەك دەنگی زانایان یان قیاسیكی تەواوی لەسەر هەبێت.

(محمد بن صالح العثيمين: موسوعة الأحكام والفتاوى الشرعية: ص 607)