ئایا دەرزی لێدان رۆژو دەشكێنێت؟
شێخ عبد العزيز بن باز رحمه الله دەفەرموێ :
لەو كارانەی كە رۆژو ناشكێنێت بریتیە لە دەرزی لێدان, جگە لەوەی كە موغەزیە, لەگەڵ ئەوەشدا دواخستنی بۆ شەو باشتر و لەپێشترە. مجموع الفتاوی (15/ 17)
ئایا حوكمی كوتان چیە كە نەخۆشی پێ دەكوترێ ولەكاتێكدا بەرۆژوە؟
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
أ- ئەوەی من دەیبینم ئەوەیە كە گوێ لە بۆچونی پزیشكەكان بگیرێت لەو بابەتەدا جا ئەگەر وتیان: ئەمە وەكو خواردن و خواردنەوە وەهایە و دەبێت ئەنجامیش بدرێت ئەوا رۆژو دەشكێنێت.
ب- وە ئەگەریش وتیان: ئەم كوتانە وەكو خواردن و خواردنەوە خۆراك نادات بە لەش وجەستە ئەوا رۆژو ناشكێنێـت.. مجموع الفتاوی (19/ 204)
ئایا دەرزی و كوتانی چارەسەر لە رۆژی رەمەزاندا كاریگەری بۆ سەر رۆژو هەیە؟
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
دەرزی چارەسەر دوو جۆرە:
أ- ئەو جۆرەی كە بۆ خۆراك پێدان و موغەزیە و جێگەی خواردن و خواردنەوە دەگرێتەوە ئەوا رۆژو شكێنە.
ب- ئەو جۆرەی كە موغەزی نیە و لەبری خواردن و خواردنەوە نیە ئەوا رۆژو شكێن نیە.
مجموع الفتاوی (19/ 215)
ئایا حوكمی بەكارهێنانی دەرزی پەنسلینی دژە تا چیە بۆ رۆژوەوان؟
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
بەكارهێنانی دەزری پەنسلینی دژەتا بۆ رۆژوەوان دروستە, چونكە رۆژو شكێن نیە, و خواردن و خواردنەوە نیە وبەمانای ئەوەش نایەت. مجموع الفتاوی (19/ 220)
حوكمی كوتان و دەرزی لە ماسۆلكە و دەمار؟
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
ئەگەر دەرزی دا لە دەماری یان لە ماسۆلكەی ئەوا رۆژوەكەی ناشكێت چونكە ئەوە خواردن و خواردنەوە نیە و بەمانای ئەوەش نایەت.. مجموع الفتاوی (19/ 213)
حوكمی كوتانی دەرزی خۆراك بەخش چیە؟
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
ئەگەر یەكێك دەرزی خۆراك بەخشی دا و لەبری خواردن و خواردنەوە بوو ئەوا رۆژو بۆی دروست نیە. مجموع الفتاوی (19/ 213)
حوكمی لێدانی دەزری شەكرە لە رۆژی رەمەزاندا چیە؟
هیچی تێدا نیە ئەو جۆرە دەرزیە بۆچارەسەر بەكاربهێنیت لە رۆژی رەمەزاندا, وە قەزایش لەسەرت نیە و ئەگەریش كرا بەبێ دروست بوونی ناڕەحەتی لەشەودا بدرێت ئەوا باشترە. اللجنة الدائمة (10/ 252)