ئەگەر رۆژوەوان ئاوى ڕادا بەدەم و لووتیدا و بەوهۆیەوە ئاو چوە خوارەوە بۆ ناو سك وهەناوى ئایا رۆژوەكەى دەشكێت؟
ئاوڕادانە ناو دەم ولووت بۆ رۆژوەوان ئەگەر رۆیشتە خوارەوە بۆ هەناوى ئەوا رۆژوەكەى ناشكێنێت چونكە بەئەنقەست نەبووە و خواى گەورەش فەرموویەتى: ( وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ فِيمَا أَخْطَأْتُمْ بِهِ وَلَكِنْ مَا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ ) (الأحزاب: 5). واتە: گوناهبارنابن لەوەى كە بەهەڵە ئەنجامتانداون و بە ئەنقەست نەبووە ، بەڵكو تەنها خواى پەروەردگار لێتاندەگرێت ئەگەر ئەوە بە ئەنقەست ئەنجامبدەن.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
تێبینى : لە مانگى ڕەمەزاندا و لە کاتى بەڕۆژوو بوندا واجبە لەکاتى دەست نوێژدا ئاو ڕابدرێتە ناو دەم و لوت بەڵام زیادەڕەوی تێدا نەکرێ.