ئەوە ئاساییە.
وه شتانێك كە ڕۆژووی پێ دەشكێ ئەو شتەی كە لە لاشە دەچێتە دەرەوە شیخ الاسلام (رەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرمووێت: ئەوانەی كە لەلاشە دەچنە دەرەوە لاشە بێ هێز دەكەن لاشە یعنی توشی ناڕەحەتی دەكەنو بێ تاقەتی دەكەنو لاوازی دەكەن ئەوانەش ڕۆژوو دەشكێنن بۆ نمونە وەكو جیماع كردن كە ئینسان بێ هێز دەكاتو لاوازی دەكات یان ئینسان ئاوی بێتەوە لە لاشە بە هەمان شێوە كە لە لاشە دەردەچێت ووتمان ڕۆژووی پێ دەشكێت یان (حیض و نیفاس) خوێنی ئافرەت لە سوڕی مانگانەی دا بێت یان زەیستان بێت ئەوەش لە لاشە دێتە دەرەوە دیسان ئەو ئافرەتە لاواز دەكاتو بێ تاقەتی دەكات، یا ئیستفراغی ناو مەعیدەت بكەیت كە (استقاء) بكەی خۆت بڕشێنیتەوە خواردنی ناوەوە بێتە دەرەوە دیسان ئەو ئینسانە لاواز دەبێتو رۆژووەكەی دەشكێت، جا دەفەرموێت: ڕۆژوو هەمووی ئەو دوو شتەیە یان شتێك بچێتە ناوەوە بە مەبەستی خواردن، یان لە لاشەت بێتە دەرەوەو لاشەت بێ هێز بكاتو لاوازی بكات، بۆیە هەندێك لە زانایان مەسەلەی خوێن لەخۆ گرتنو حیجامەو كەڵەشاخ كردن ئەوەش هەر بە رۆژوو شكاندن دادەنێن، چونكە دەڵێن ئەو خوێنەش كە لە لاشە دێتە دەرەوە لاشەی ئینسان بێ هێزو لاواز دەكات، خوای پەروەردگاریش هەر شتێك كە بێ هێزت بكاتو بزانێت زەرەرت لێ دەدات وای كردوە ئەوە ڕۆژوو دەشكێنێ بۆ ئەوەی ئیسنان بە هیلاك نەچێت، وەكو كۆمەڵە شتێك كە باسمان كرد.
ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە