زانایان بوون بە چەند مەزهەبێكەوە هەندێكیان ئەو فەرموودەیە دەكەنە بەڵگە كە پێغەمبەری خوا ﷺ ئەوەی كە حیجامەكە دەكاتو ئەوەی كە بۆی دەكات هەردووكیان ڕۆژوەكەیان شكاوە، ئەوە مەزهەبی حەنبەلیە ڕەئیان لەسەر ئەوەیە كە كەسێك كە حیجامە بكات ڕۆژوەكەی بەتاڵ دەبێتەوە، وە شیخ الاسلام ابن تیمیە (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەو ڕایەی هەڵبژاردووە وە شیخ ابن عثیمین (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەمەی پەسەند كردوە، دیسان چونكە شتێكە لە لاشە ئەو خوێنە كە هاتە دەرەوە لاشە بێ هێز دەكات، وتمان ئەوەش یەكێكە لەو دوو جۆرەی كە ڕۆژووی پێ دەشكێ، كۆمەڵێكی تر لە زانایان دەفەرموون: نەخێر چونكە پێغەمبەری خوا ﷺ(رَخّصَ لِلصَائِمِ الْحِجَامَة) (أخرجه ابن خزيمة (3/231)، والدارقطني في "السنن"(2/182) وفي "العلل"(11/346) والبيهقي في "الكبرى" (4/440رقم8270). ).
واتە: پێغەمبەر ﷺ روخسەتی داوە بۆ ڕۆژوەوان كە كەڵەشاخ بگرێو مۆڵەتی پێ داوەو هیچ كێشەی نیە، وە هەروەها پێغەمبەر ﷺ (احْتَجَمَ ۆهُۆ صَائِم ) كەڵەشاخی گرتوەو بەڕۆژوش بووە، دەست بەوە دەگرن دەڵێن كەواتە دروستە وە ئەم فەرموودانە نەسخی فەرموودەی یەكەم دەكەنەوە، چونكە كە پێغەمبەر ﷺ فەرمووی شكاوە ئەوەی دووەم نەسخی كردۆتەوە.
كۆمەڵێكی تر دەڵێن: بە پێچەوانەوە نەخێر شكانەكە نەسخی روخسەتەكە دەكاتەوە، بەڵام لە حەقیقەتیشدا بەڵگەیەكی وا نیە، مادام تاریخەكەی زانراو نیەو بەڵگەیەكی وا نیە كە بڵێین ئەوە ناسخە یا ئەوە مەنسوخە، بۆیە هەندێك لە زانایان ئەوانەش كە دەڵێن بەحیجامە دەشكێ دەڵێن بۆ كەسێ كە لاوازی بكاتو بێ تاقەتی بكات دەشكێ چونكە لاوازی دەكات تا سەردەكێشێت بۆ شكاندن، هەندێكیشیان دەڵێن نەخێر مادام پێغەمبەر ﷺ كردویەتی وە ڕوخسەتی داوە وە ڕوخسەت غالبەن دوای مەنع دێت، لە قاعیدەی فیقهی شتێك كە منع بوو دویی ڕوخسەت هات دیارە ئەوە چیە ئاسانكاریەكە هاتوە دوای ئەوەی كە شتێك مەنع بوو دوای ئەوەی كە ڕوخسەتی پێ داو ئاسانكاری تێدا هات بۆ نمونە پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: (إِنِّي كُنْتُ نَهَيْتُكُمْ عَنْ زِيَارَةِ الْقُبُورِ فَزُورُوهَا) ( أخرجه مسلم في صحيحه ، والترمذي في سننه وقال : حديث حسن صحيح.)نەهیم لێكردن لە سەردانی قەبر دەی ئێستا بۆم حەڵاڵ كردنو رێگەم پێ داوە، جا هەركەسێك ان شاء الله كە حیجامەش بكات ڕای بەهێز لەسەر ئەوەیە كە پێویستی بوو بیكات ڕۆژوەكەی ناشكێت، بەڵام كە پێویستی نەبێت وە بتوانێت خۆی تاخیر بكات بۆ شەو ئەو كاتە بیكات باشترە ان شاء الله بۆ ئەوەى لاوازی نەكاو دووچاری شكاندنی نەبێت والله اعلم.
ئایا خوێندانەكەش هەمان قیاسی کەڵەشاخی هەیە؟
بەڵێ هەمان حوكمی هەیە، چونكە لە لاشە دێتە دەرەوەو ئینسان بێ هێز دەبێت كە بتوانێت بە ڕۆژ نەی دات چاكە وەكە ناچار بوو بیدات إن شاء الله ناشكێت.
ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە