ڕۆژێك لە ڕۆژەكانی ڕەمەزاندا، چارەكە سەعاتێك پێش مەغریب بە دەستەسڕێك دانەكانم سڕی، بەڵام خوێنیان لێهات، ئەم كارەم بە ئەنقەست نەبوو، وە ماوەیەكە دووچاری ئەم نەخۆشیەك بووم، ئەویش ئەوەیە كاتێك (سیواك) بەكار دێنم خوێن لە دەم و دانەكانم دێت، ئایا ڕۆژووەكەم تەواوە ؟
بەڵێ ڕۆژووەكەت تەواوە و ئەو خوێنەش كە لە پێستی ددانی مرۆڤ دەردەچێ لەكاتی سڕین و سیواك كردندا، هیچ زیانێكی نییە بۆ ڕۆژووەكەت.
(اللجنة الدائمة: فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء: ج 10: ص 213).