گەر ددانت پاککردەوە بە شتێک بەڵام کەوتە ناو دەمتەوە و قوتت دا ئایا ڕۆژوەکەى پێ دەشکێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر ددانت پاککردەوە بە شتێک بەڵام کەوتە ناو دەمتەوە و قوتت دا ئایا ڕۆژوەکەى پێ دەشکێت؟
پرسیار:

ئافرەتێك پارچە پلاستیكێكی بچووكی بەدەستەوەبوو كە ددانەكانی پێ پاك دەكردەوە و لەدەستی كەوت و قووتی دا، جا ئایا رۆژوەكەی پێ دەشكێت؟ 

شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
رۆژوەكەی پێ ناشكێت ، ئەوەش لەبەر ئەوەی مەرجەكانی شكانی رۆژو لە خواردن بریتین لە: زانین و لەبیربوون و ویست.
واتە بە زانینەوە بێ و بەنەزانین نەبێت و لەبیری بێت وهۆكاری بیرچونەوە نەبێت و بەویستی خۆیشی بێت و بەناچاری و زۆرلێكردن نەبێت. مجموع الفتاوی (19/ 229)