ئایا نوێژکردن دروستە بە جلوبەرگێک کە وێنەى مرۆڤ یان ئاژەڵی لەسەر بێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نوێژکردن دروستە بە جلوبەرگێک کە وێنەى مرۆڤ یان ئاژەڵی لەسەر بێ؟
پرسیار:

ئايە حوکمی نوێژ کردن بەو جل وپۆشاکانەوە چییە کە وێنەی ئاژەڵی پێوەیە کە دروشمی ئەو کۆمپانیایە کە دروستی کردووە وەک وێنەی پڵینگ وتیمساح ؟
ئایە نوێژ بەو جل وپۆشاکانەوە دروستە کە وێنەی مرۆڤ وئاژەڵی پێوەیە وتاوانی چییە ؟ وە ئەگەر پۆشاکێک ناوى خواى لەسەر بوو دەتوانیت پێوەى بچیتە سەرئاو؟

نوێژ کردن بە جلوبەرگێکەوە کە وێنەى لەسەر بێ دروستە بەڵام پێی تاوانبار دەبێت .
پرسیار کراوە لە ( اللجنة الدائمة ) ئایە دروستە نوێژ بە پۆشاکێکەوە بکەیت کە وێنەی مرۆڤی پێوە بێت یاخود وێنەی ئاژەڵ بێت وئایە دروستە بچیتە سەرئاو بە پۆشاکێکەوە کە ناوی خواى تێدا نوسرابێت ؟
لە وەڵامدا دەفەرموون :
دروست نییە بۆی نوێژ بە جل وپۆشاکێکەوە بکات وێنەی ڕوح لەبەری پێوە بیت لە مرۆڤ وباڵندە وئاژەڵ وجگە لەوانەش کە ڕوح لەبەرن وهەروەها دروست نییە بۆ موسڵمان لە دەرەوەی نوێژیش لەبەری بکات ، وە نوێژەکەى دروستە بەڵام پێی تاوانبار دەبێت ئەگەر بە حوکمەکەی بزانێ ، هەروەها دروست نییە ناوی خوا لەسەر پۆشاک بنوسرێت وەمەکروه وباش نییە پێی بچیتە سەرئاو مەگەر بۆ کاری پێویست چونکە سوکایەتی تێدایە بۆ ناوی خواى گەورە . تەواو . "فتاوى اللجنة الدائمة" (6/179

وەپرسیار کرا لە شێخ ابن عثیمین ڕەحمەتی خواى لێ بێت دەربارەی حوکمی نوێژی کەسێک نوێژ بە جلێکەوە بکات وێنەی ڕوح لەبەری تێدا چنرابێت یاخود چاپ کرابێت ؟
وەڵامی دایەوە وفەرمووی :
ئەگەر کەسێکی نەزان بێت هیچی لەسەر نییە ، وئەگەر شارەزا بێت ئەوە نوێژەکەی دروستە بەڵام پێی تاوانبار دەبێت لەسەر ڕاسترین قەولی زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێت ولە زانایان هەیە دەڵیت نوێژەکەی بەتاڵە چونکە نوێژەکەی بە جلێکی حەرامەوە ئەنجامداوە . تەواو "مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين" (12/360
بۆیە دەتوانیت ئەو وێنەی پڵنگ وتیمساحە لە جلەکەت بکەیتەوە ویاخود بیشێوێنی وبە لابردنی سەری بێت یاخود بەڕەش کردنەوەی بێت بە رەنگی تر یان هەر شتێکی دیکە ، و ئەگەر نوێژی پێوەش بکەیت ئەوە نویژەکەت تەواوە وبەڵام تاوانباری

سەردان: ٣,٦٨٠ بەش: نوێژ