ڕۆژوو لەسەر كێ‌ واجبە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕۆژوو لەسەر كێ‌ واجبە؟

بێگومان بەپێی بەڵگەكانی قورئان‌و سوننەت واجبە لەسەر موسڵمانێكی بالغی عاقڵی صەحیحی موقیم، واتە ئەو كەسەی كە دەڵێین لەسەر موسڵمانێك یانی مەبەست ئەوە نییە كە مرۆڤی كافر بەڕۆژوو بوون لەسەری واجب نەبێت، نەخێر مرۆڤی كافر (مخاطب)ن، بە (أصول)ی شەریعەت‌و بە (فرع)ی شەریعەت (مطالبن) بە عیباداتی وەكو نوێژ‌و ڕۆژوو زەكات‌و وە بەوەش ئەو عیبادەتەیان لێ‌ قبوڵ ناكرێت بەبێ (التوحید) بۆیە ڕۆژی قیامەت خوای پەروەردگار دەفەرمووێت پرسیار لەدۆزەخێكانی ناو ئاگر دەكرێت: چی ئێوەی خستۆتە ناو ئاگر؟[مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ * قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ * وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ الْمِسْكِينَ * وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ الْخَائِضِينَ]  [المدثر:42-45] ئەوانیش دەڵێن: نوێژمان نەدەكرد خواردنی فەقیرو هەژاریشمان نەدەدا، كوفریشیان هەبووە خوای پەروەردگار ئەو كوفرەشیان باس دەكات جگە لەوەش تاوانی تریشیان كە نوێژیان نەكردووە خواردنی فەقیرو هەژاریشیان نەد‌اوە، كەواتە ‌خوای پەروەردگار لەسەر كوفرەكەشی عقوبەی دەدات وە هەروەها لەسەر تاوانەكانیشی عقوبەی دەدات، بەڵام كێ ڕۆژوو گرتنەكەی ڕاستە؟ ئەو كەسەی كە موسڵمان بێت، ئەو كەسەی كە بالغ بێت، چونكە مناڵ لەسەری واجب نییە، وە ئەو كەسەی كە عاقڵ بێت شێت لەسەری واجب نییە، بە بەڵگەی فەرموودەی پێغەمبەری خوا یەكێك لەوانە شێتە قەڵەمی لەسەر نییە، وە هەروەها ئەو كەسەش كە مناڵە قەڵەمی لەسەر نییە، واجب نییە لەسەری بەڕۆژوو بێت، ئەوجار زانایان دەفەرموون لەش ساغ بێت نەخۆش نەبێت، ئەو كەسەی كە نەخۆش بێت لەسەری واجب نییە بەڕۆژوو بێت، دێین باسی دەكەین پشت بەخوای گەورە، وە كەسێك بێت لەسەفەر نەبێت لەماڵی خۆی بێت لەسەفەر نەبێت، هەر كەسێك ئەو سیفەتانەی تێدا بوو ئەوە واجبە لەسەری بەڕۆژوو بێت، وە سەبارەت بە ئافرەت مەرجەكە ئەوەیە كە لەحاڵەتی سوڕی مانگانەی نەییت، یان لە زەیستانیدا نەبێت كە مناڵی بووە، چونكە لەو دوو بارەدا حەرامە لەسەری بەڕۆژوو بێت، وە گوناهیشی دەگاتێ لەو دوو حاڵەدا بەڕۆژوو بێت.

دكتۆر عبداللطيف أحمد

سەردان: ٣,٧١٣ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو