مناڵ ڕۆژووی لەسەر نییە بەڵام ئایە پێویستە لەسەر كەس‌و كاری ڕایبێنن لەسەر بەڕۆژوو بوون؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مناڵ ڕۆژووی لەسەر نییە بەڵام ئایە پێویستە لەسەر كەس‌و كاری ڕایبێنن لەسەر بەڕۆژوو بوون؟
پرسیار:

مناڵ ڕۆژووی لەسەر نییە بەڵام ئایە پێویستە لەسەر كەس‌و كاری ڕایبێنن لەسەر بەڕۆژوو بوون؟ وە ئەگەر بەڕۆژوو بوو ئایە خێرەكەی بۆ خۆیەتی یان بۆ دایك‌و باوكێتی؟ 

ڕوبەیعی كچی موعەویذ دەفەرمووێت: صەحابەیەك (ڕەزای خوای لێ بێت) دەفەرمووێ: ئێمە ڕۆژی عاشورا كە پێغەمبەری خوا خەبەری نارد فەرمووی بە ڕۆژوو بن خۆمان بە رۆژوو بووین، وەهەروەها دەچووین منداڵەكانیشمان وا لێدەكرد بەڕۆژوو بن پێمان دەووتن بەڕۆژوو بن، ئێوەش هیچ مەخۆن‌و نەخۆنەوە، دەچوین یاریمان لە صوف بۆ دروست دەكردن بۆ ئەوی پێی بخافڵێن، ئەگەر برسیان بووایە ئەوە یەكسەر ئەو یاریەمان دێنا دەمان دایە دەست‌و بۆ ئەوەی یاری پێ بكاو برسیەتی لەبیر بچێتەوە، دەفەرمووێ ئێمە مناڵەكانمان والێ دەكردن بەڕۆژووبن بۆ ئەوەی كاتێك بالغ دەبن‌و تەكلیفیان دەكەوێتە سەر بۆیان ئاسان بێت تێیدا بەڕۆژوو بن، كەواتە ڕاهێنانی مناڵ لەسەر بەڕۆژوو بوون كارێكی چاكە وە سەلەفی صالح كردوویانە، بەڵام بەمەرجێك ئاگامان لێی بێت مناڵێكی لاوازو نەخۆش نەبێت كە زەرەری لێبدات‌و توشی نەخۆشی بكات، لێرەدا گوناهە لێیگەڕێی بەڕۆژوو بێت، ئەگەر بۆ خۆشی بیەوێت نابێت مەجالی بدرێت، چونكە ڕۆژوو بۆ ئەوە نەهاتووە كە مرۆڤ بەهیلاك بەرێ بۆ ئەوە هاتووە كە مرۆڤ تەواو بكات بەرەو چاكی ببات، بەڵام ئەجرو پاداشتەكەی بێگومان بۆ دایك‌و باوكێتی كە هانی مناڵەكەیان دەدەن لەسەر بەڕۆژوو بوون، هەروەكو چۆن حەجیش ئەجر‌و پاداشتی مناڵەكە كە حەج بكات بۆ باوك ودایكیەتی، وە بێگومان ئەو مناڵەش سوود لەو بەڕۆژوو بوونە دەبینێت، كە كەسێكی وا دەبێت كە خوا بەرەكەت دەخاتە تەمەنیەوە لە مناڵەیەوە تەحەمولی برسێتی‌وتێنوێتی بكات كە لەسەریشی واجب نییە بێگومان خوای گەورە سەركەوتووی دەكات إِن شاء الله. 

دكتۆر عبداللطيف أحمد

سەردان: ٢,٦٠٨ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو