شێت ڕۆژووی لەسەر نییە، ئەی ئەگەر خوای گەورە پاش چەند ساڵێك شیفای داو چاك بووەوە ڕۆژووی ئەو ساڵانەی كە شێت بووە بە قەزا دەیگێڕێتەوە یاخود لەسەری نییەو لەو كاتەی كەوا چاك بۆتەوە دەست پێدەكات؟
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی قەڵەمی لەسەر نییە ئەسڵەن كەواتە واجب نییە لەسەری، بۆ نموونە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ كەسێك بەڕۆژوو بوونی لەسەر واجب نییە، چونكە ئەسڵەن تەكلیفی لەسەر نییە، نەك بڵێین ڕێگرێك هەیە كە ڕێگرەكە لاچوو وەكو چۆن كە لە سوڕی مانگانەی ئافرەتدا ڕێگرێك هەیە كە ڕێگرەكە لا چوو دەبێت بەڕۆژوو بێت یان مسافر یان نەخۆش بەڵام شێت هەر بنچینەدا لەسەری نییە.