ئایا ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پێش به‌ره‌به‌یان فه‌جر له حه‌یز پاك بوویه‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانى خۆى بشوات هه‌تا دواى به‌ره‌به‌یان دروسته به‌ڕۆژو بێت؟
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له حه‌یز پاك بوویه‌وه پێش فه‌جر، به‌ڵام به دڵنیایى ئه‌گه‌ر به یه‌ك ده‌قیقه‌ش بێت، ئه‌وه پێویسته خۆى بگرێته‌وه، وه ڕۆژوى ئه‌و ڕۆژه‌یشى دروسته و ته‌واوه، چونكه به‌ڕۆژو بووه له پاكێتیدا با خۆیشى نه‌شۆردبێت ئیللا له دواى بانگ و به‌ره‌به‌یانه‌وه نه‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر پیاوێك جووتبوو بوو له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا، یان توشى ئیحتیلام و خه‌وبینین بوو به‌یانى به‌سه‌ردا هات و غوسڵى ده‌رنه‌كردبوو ئیللا له دواى به‌ره‌به‌یانه‌وه نه‌بێت ئه‌وه ڕۆژووه‌كه‌ى دروسته، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه پێم باشه باسى ئه‌وه بكه‌م ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك ڕۆژوى گرت له‌دواى ڕۆژو شكاندن توشى حه‌یزبوو ئه‌وه ڕۆژووه‌كه‌ى ته‌واو و دروسته.
مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين (19/106).
کەواتە : ئەگەر ئافرەتێک پێش بانگى بەیانى پاک بوویەوە و خوێنى نەما ئەوە واجبە لەسەرى کە ڕۆژوو بگرێ با خۆشۆردنەکەشی بکەوێتە دواى بانگی بەیانى ، بەڵام دەبێ پێش خۆرهەڵهاتن خۆى بشوات بۆ ئەوەى نوێژى بەیانى لە دەست نەچێ .