حوكمى قووتدانى تف وبەڵغەم بۆ رۆژوەوان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى قووتدانى تف وبەڵغەم بۆ رۆژوەوان
پرسیار:

حوكمى قووتدانى تف و بەڵغەم چییە بۆ رۆژوەوان؟

تف و بەڵغەم ئەگەر نەگەیشتە دەم ئەوا رۆژو ناشكێنێت (ئەمە بۆچونێكە لە مەزهەبدا)، وە ئەگەریش گەیشتە دەم و پاشان قووتیدا ئەوا دوو بۆچونى لەسەرە لاى زانایان:
هەیانە دەڵێن: رۆژو دەشكێنێت، چونكە دەڵێن وەكو خواردن و خواردنەوە وەهایە.

وە هەشیانە دەڵێن: رۆژو ناشكێنێت، چونكە دەڵێن وەكو لیك وەهایە، و لیكیش رۆژو بەتاڵ ناكاتەوە تەنانەت ئەگەر كەسێك لیكى كۆبكاتەوەو قووتی بدات ئەوا رۆژوەكەى ناشكێت. 
جا ئەگەر زانایان ڕاجیاوازیان هەبوو ئەوا دەگەڕێینەوە بۆ قورئان و سوننەت، وە ئەگەر گومانمان هەبوو لەسەر ئەم بابەتە كە ئایا رۆژو دەشكێنێت یان نا؟ ئەوا ئەصل وایە نایشكێنێت و بینا لەسەر ئەوەش كەوابوو قووت دانى بەڵغەم رۆژو ناشكێنێت.
بەڵام گرنگ ئەوەیە كە مرۆڤ هەوڵ نەدات بەڵغەم دەربكات و لە بەشی خوارەوەى قوڕگى بیهێنێتە سەرەوە بۆ ناودەمى ، بەڵام ئەگەر خۆى بۆ ناودەم دەرچوو ئەوا با دەرى بكات ئیتر بەرۆژو بێت یان نا، بەڵام كە بووترێت رۆژو دەشكێنێت ئەوا پێویستى بە بەڵگە هەیە كە سبەى بەرانبەر بە خوا ڕادەوەستى بۆ شكاندنى رۆژو بەم شتە. 

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -