ئایا حوكمی بەكارهێنانی هەندێك پێویستی جوانكاری چیە بۆ ئافرەتان لە رۆژی رەمەزاندا؟
شێخ عبد العزيز بن باز رحمه الله دەفەرموێ :
ئەوەی روومەتی پێ جوان دەكرێتەوە لە صابون وكرێم (چەوری) و جگەلەوەش كە تەنها بۆ رووكەشی پێستە ، وە هەروەها خەنە و ماكیاژ و هەموو ئەوانە هیچی تێدا نیە بۆ رۆژوەوان.. مجموع الفتاوی (15/ 260)
ئایا بەكارهێنانی بـخـور دروستە لە رۆژی رەمەزاندا؟
شێخ عبد العزيز بن باز رحمه الله دەفەرموێ :
دروستە بەكاربهێنرێت بەو مەرجەی هەڵنەمژرێت. مجموع الفتاوی (15/ 267)
ئایا دروستە بۆ رۆژوەوان خۆی بە بخور بۆنخۆش بكات؟
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
دروستە بۆ رۆژوەوان خۆی بۆنخۆش بكات بە هەر بۆنێك بێت بخور بێت یان جگە لەو وە رۆژوی پێ ناشكێت.. مجموع الفتاوی (19/ 24)