حوکمی سیواک کردن بۆ ڕۆژوەوان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی سیواک کردن بۆ ڕۆژوەوان
پرسیار:

حوكمى بەكارهێنانى سیواك و بۆن بۆ رۆژوەوان چییە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

وتەى پەسەند ئەوەیە كە سیواك كردن سوننەتە ، وە دروستە كەسی رۆژوەوان بەكاری بێنێ جا لەسەرەتاى رۆژەوە بێ یان لە كۆتاییەكەیەوە

وتەى پەسەند ئەوەیە كە سیواك كردن سوننەتە ، وە دروستە كەسی رۆژوەوان بەكاری بێنێ جا لەسەرەتاى رۆژەوە بێ یان لە كۆتاییەكەیەوە، لەبەر گشتێتى فەرموودەى: (( السواك مطهرة للفم مرضاة للرب))(1)، واتە: سیواك پاككەرەوەى دەمە و ڕازیكەرى خوایە.
هەروەها لە فەرموودەیەكى تردا فەرموویەتى: ((لولا أن أشق على أمتي لأمرتهم بالسواك مع كل صلاة))(2)، واتە: لەبەر ئەوە نەبێت ناڕەحەتى و دژوارى لەسەر ئوممەتەكەم دروست دەبێت فەرمانم پێ دەكرن بە سیواك كردن لەكاتى هەموو نوێژێكدا. بەهەمان شێوە بۆنیش دروستە بۆ رۆژوەوان لەسەرەتا رۆژەوە بێ یان كۆتاییەكەى ئیتر بخور بێت یان ڕۆن بێت یان شتى تر، بەڵام ئەوەیە كە بخور نابێت هەڵبمژرێت چونكە بخور بەش بەشی مادى وهەست پێكراو وبینراوە و ئەگەر هەڵبمژرێت ئەوا بەرزدەبێتەوە بۆ ناو لووتى وپاشن بەرەو گەدەى، هەربۆیە پێغەمبەرى خــوا  ـ ـ  بە لەقیتى كوڕى صەبورەى فەرموو: ((بالغ في الاستنشاق إلا أن تكون صائماً))(3)،واتە: لەكاتى دەستنوێژدا بەجوانى ئاو ڕا بدە بەناو لوتتدا مەگەر بەرۆژو بوویت.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -


(1) أخرجه البخاري معلقاً: كتاب الصوم/ باب السواك الرطب واليابس للصائم.
(2) أخرجه البخاري،كتاب الصيام، باب السواك الرطب واليابس للصائم.ومسلم:  كتاب الطهارة/ باب السواك(25).
(3) تقدم تخريجه .