دەرکردنی ترسی منداڵ لە کاتى مەغریبدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دەرکردنی ترسی منداڵ لە کاتى مەغریبدا
پرسیار:

ئایا لە شەرعى ئیسلامدا ئەوە هەیە کاتێک منداڵ بترسێت و دوای ترسی دەربكەیت لە كاتی مەغریبدا؟
ئەوەش بەم شێوەیە : لە کاتى مەغریبدا ئاگرێکى بچوک دەکەنەوە ، پاشان هەندێ خوێ دەکەن بەسەر ئاگرەکەدا ، پاشان چەند جارێک ئەو منداڵە بەسەر ئاگرەکەدا دەهێنن بە بیانوی ئەوەى ترسی ببڕێت و نەمێنێت .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

نەخێر شتى وا لە قورئان و سوننەت دا نییە ئەگەر كەسێك یان منداڵێك ترسا لە مەغریباندا ترسى ببڕێت، بەڵكو پێویستە كەسى ترساو دوعاى بۆ بخوێنیت وە شارەزا بكرێت بە چەندین زیكر و پشت بەستن بە خواى گەورە لە هەموو شتێكدا.

جا يەکێک لەو دوعایانەى کە لە سوننەتدا هاتووە بۆ منداڵ بکرێ بریتی یە لەم دوعایە : 

{ أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّةِ ، مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ ، وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لاَمَّةٍ } . 

واتە: پەناتان دەدەم بە ووشە تەواوەكانی خوای گەورە، لە هەموو شەیگان و گیانلەبەرو زیندەوەرێكی زیانبەخشی خاوەن ژەهر. وە لە هەموو چاوێكی لۆمەكراوو پیس. ( یان – مِنْ كُلّ عَينٍ لامّة  – واتە: لە هەموو دەردو نەخۆشییەك كە مرۆڤ دەیگرێ‌ لە شێتی و كەم عەقڵی)

وەهەروەها باش وایە بە ( المعوذتين ) که سوڕەتی (الناس)و(الفلق)ە بەسەر منداڵدا بخوێندرێت ودەس بێهندرێت بەلاشەیاندا لەکاتی خوێندنیدا ، ویاخود بخوێندرێت بەنێو هەردوو لەپدا پاشان فوکردن بەدەسدا ودەس هێنان بەو جێگایانەی لاشەدا کەدەس پێی دەگات ، چونکە پێغەمبەر ئەم دوو سوڕەتەی بەسەر خۆی وکەسانی تریشدا دەخوێند .

أبي سعيد الخدري - رضي الله عنه - دەڵێت :
" كَانَ يَتَعَوَّذُ مِنَ الجَانِّ وَعَيْنِ الإِنْسَانِ حَتَّى نَزَلَتِ الْمُعَوِّذَتَانِ ، فَلَمَّا نَزَلَتَا أَخَذَ بِهِمَا وَتَرَكَ مَا سِوَاهُمَا "
[ رواه الترمذي ( 2058 ) ، وصححه الألباني في صحيح الترمذي ] .
واتە : پێغەمبەر پەنای دەگرت لەشەیتان و چاوی مرۆڤ بەڵام کاتی که سوڕەتی (الناس)و(الفلق) دابەزی وازی لەدوعاکانی تر هێناو ئەم دوو سوڕەتەی دەخوێند .

وه خوێندنی سوڕەتی (الناس)و(الفلق) لەپێغەمبەرەوە وارد بووە پێش نوستن ئەم دوو سوڕەتەی دەخوێند بەسەر هەردوو ناو لەپیدا وفوی پێدا دەکردن پاشان دەیهێنا بەلاشەیدا ، جا کاتێ نەخۆش کەوت عائشة ئەو کارەی بۆ دەکرد ، وئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دایک دەتوانێت ئەم کارە بۆ منداڵەکەی بکات وئەم دوو سوڕەتەی بەسەردا بخوێنێت ودەس بێنێ بەلاشەیدا .

عَائِشَةَ - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا - دەڵێت : " كَانَ إِذَا أَوَى إِلَى فِرَاشِهِ نَفَثَ فِي كَفَّيْهِ بِـ " قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ " وَبِالْمُعَوِّذَتَيْنِ جَمِيعاً ،ثُمَّ يَمْسَحُ بِهِمَا وَجْهَهُ وَمَا بَلَغَتْ يَدَاهُ مِنْ جَسَدِهِ .
قَالَتْ عَائِشَةُ : فَلَمَّا اشْتَكَى كَانَ يَأْمُرُنِي أَنْ أَفْعَلَ ذَلِكَ بِهِ "

[ رواه البخاري (5748) ] .
واتە :پێغەمبەر کاتێ بچوایەتە سەر جێگا فوی دەکرد بەهەردوو لەپیدا و(قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)سوڕەتی (الناس)و(الفلق)دەخوێند ، پاشان دەستی دەهێنا بەدەم وچاوی و ئەو جێگایانەی لاشەیدا کەدەستی پێی دەگەیشت .
جا عائیشە دەڵێت :
کاتێ نەخۆش کەوت ، فەرمانی بەمن ئەو کارەی بۆ بکەم .

مامۆستا خلیل أحمد

سەردان: ١٣,٣٣٦ بەش: پەروەردەى منداڵ