ئەگەر نەهێڵی منداڵت ببێ بە خواردنى حەبى مەنع ئەوا حەرامە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر نەهێڵی منداڵت ببێ بە خواردنى حەبى مەنع ئەوا حەرامە ؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
بەكارهێنانی حەپی مەنع لە ئیسلامدا.
لێرەدا ووتەیەكی ئیمامی (ابن العثيمين) ڕەحمەتی خوای لێبێت باس دەكەین بۆ ئەو ئافرەتانەی كەوا (حەپی مەنع) بەكاردێنن .
پێشەوا فەرموویەتی:
(إنَّ استعمال هذه الـحبوب ضار على الـمرأة، على رحمها، وعلى عادتـها، وعلى دمها، بل وعلى جنينها في المستقبل، وقد يحصل من هذه الـحبوب تشويه للأجنة فيخرج الـجنين مشوهاً، ولـهذا كثر الآن التشويه، ما أكثر ما نُسأل عن جنين في بطن أمه ليس على رأسه عظم، ونُسأل عن جنين مشوه، كل هذا من أجل هذه الـحبوب التي ضرت المسلمين من جهة، ومنعت كثرة الإنـجاب من جهة أخرى) [مـجموع فتاوى الشيخ ابن العثيمين: الـمجلد السابع عشر / الفتوى رقم: (722)] .
واتە:
بەكارهێنانی ئەم حەپانە زەرەر و زیانی هەیە بۆ ئافرەتان، زەرەری هەیە بۆ مناڵدانی، بۆ عادەكەی، بۆ سەر خوێنەكەی، بەڵكو بۆ كورپەڵەكەی لە داهاتوودا، وە هەندێك جار بە هۆی ئەم حەپەوە ناتەواوی و تێكچوون دێت بە سەر كۆرپەڵەكەدا و بۆیە كۆرپەڵەیەكی ناتەواو دەردەچێت، لە بەر ئەمە ئێستا تێكچوونی منداڵ زۆر بووە، وە زۆر جارێك پرسیارمان لێدەكرێت سەبارەت بە كۆرپەڵەیەك كە لە سكی دایكیدایە و سەری ئێسكی تێدا نى یە، وە پرسیارمان لێدەكرێت سەبارەت بە كۆرپەڵەیەكی تێكچوو و ناتەواو، هەموو ئەمانە هۆكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم حەپانە كەوا زیانی گەیاند بە موسڵمانان لە ڕوویەكەوە، وە بەرگیری كرد لە زۆر بوونی منداڵ بوون لە ڕوویەكی ترەوە.

وە ئەوەش بزانە ئەگەر مەنع كردنی منداڵ بوون لەبەر هۆكاری ئابووری بێت ئەوا حەرامە و شەرعی نى یە بە هەر شێوەیەك بێت چونكە ڕزقی خۆت و منداڵیش لە سەر خوایە وەك خوای گەورە فەرموویەتی: [وَلاَ تَقْتُلُواْ أَوْلادَكُمْ خَشْيَةَ إِمْلاقٍ نَّحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُم إنَّ قَتْلَهُمْ كَانَ خِطْءًا كَبِيرًا] [سورة الإسراء: (31)] .
واتە: منداڵەكانتان مەكوژن لە ترسی هەژاری و نەداریدا چونكە ئێمە رزقی ئەو منداڵانەی و ئێوەش دەدەین بەڕاستی كوشتنی منداڵ هەڵەیەكی گەورەیە.
مەنع كردنیش بەهەمان شێوە ئەگەر لەبەر كەمدەرامەتی و بارگرانی ژیان هەڵەیەكی گەورەیە چونكە ڕزقی منداڵ لە سەر خوایە (ئەگەر خوا سەر بدات ڕزقیش دەدات) وەك پێشینان فەرموویانە.
بەڵام ئەگەر لەبەر هۆكاری تر بێت وەك ڕێكخستنی منداڵ بوون بۆ ماوەیەكی كاتی تاوەكو دایك هەندێك پشوو بدات و زۆر ئازار و ناڕەحەتی نەبینیت بە هۆی زوو منداڵ بوون و بەخێوكردنی لە دوای یەكی منداڵەكانەوە ئەوا دروستە بە مەرجێك ئەگەر پیاوەكە و ژنەكەش ڕازی ببن و بۆ ماوەیەكی كاتی بێت نەك درێژخایەن ، وە بە مەنعى تەبیعیش بکرێ نەک خواردنى حەب و دەرزى لێدان و ئەو شتانە .
ئەم پرسیارە لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٦,٠٢٦ بەش: پەروەردەى منداڵ