پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و پەروەردەکردنى منداڵ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و پەروەردەکردنى منداڵ
پرسیار:

پێغەمبەر  چۆن گرنگی بە منداڵانى دەدا و چۆن پەروەردەى دەکردن؟

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله، وعلى آله وصحبه ومن والاه.. أما بعد:

یەکێك لە گرنگترین ئەو شتانەی کە پەروردەکاران ودایکان وباوکان مایەی گرنگی پێ دانیان بێ بابەتی هەڵس کەوت کردنی پێغەمبەرە لەگەڵ منداڵاندا.. پێغەمبەر چۆن دڵی منداڵانی داگیر کردبوو ؟ و چۆن پەروەردەی کردن ؟ و چۆن تەربیەتی دان ؟ و چۆن فێری کردن ، و چۆن مانای عیزەت و کەڕامەتی تێدا ڕواندن؟

هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ منداڵدا پێویستی بەوشیاریەکی زۆر هەیە ، و سوور بوون ونەرم ونیانی پەروەردەکار وهەروەها پێویستی بەزانست وزانیاریە لەبارەی پێویستیە دەروونی و کۆمەڵایەتیەکانی منداڵەوە هەیە وهەروەها پێویستی بەسنگ فراوانی وپشوو درێژی ولەسەر خۆیەوە هەیە تاکو پرۆسەی تەربیەی وئاڕاستەکردنەکە سەرکەوتوو دەبێت.

پێغەمبەر گرنگی بەهەموو ئەمانە داوە ، بەڵام ئەو پێش ئەوە سوور بوو لەسەر چاندنی خۆشەویستی لەدڵی منداڵدا.

خۆشەویستی یەکەمە، دواتر دوای ئەوە پرۆسەی ئاڕاستە کردن وئامۆژگاری چاندنی بیرو وبۆچوونەکان دێت، وبەبێ ئەوە ناکرێ چاوەڕوانی سەرکەوتنی بابەتی پەروەردەکردن بین.

و ئەم خۆشەویستیە لەڕەحم کردن بەمنداڵەوە سەرچاوە دەگرێ ، وەهەروەها گرنگی دان پێیان وڕێز گرتن لەمافەکانیان ، وبەکەم تەماشا نەکردنیان ، و چاک مامەڵە کردن لەگەڵیان و هەڵنانیان بۆ کاری خێر وچاکە ، و واز هێنان لەعەزیەتدانیان وستەم لابردن لەسەریان، و هەموو ئەمانە پێغەمبەر ئەنجامی داوە وخۆشەویستی منداڵی بەدەست هێناوە ، وتوانیویەتی لەدەروونیاندا ئەو ئاکارە چاکانە بڕوێنێ کەخۆی حەزی لێیە.. ئەمەش چەند ڕێگایەکی پێغەمبەرانەیە لەپەروەردەکردنی منداڵدا.

گرنگی دان بەمنداڵ پێش ئەوەی لەدایك بێت 
١ - هەڵبژاردنی ئافرەتێکی ساڵیحەو چاك:

لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر کە فەرمویەتى : { تنكح المرأة لأربع: لمالها، ولحسبها، ولجمالها، ولدينها، فاظفر بذات الدين تربت يداك } [متفق عليه].
 واتە: ئافرەت بۆ چوار شت مارە دەكرێت لەبەر ماڵ و سامانى وە لەبەر جوانى و شۆخ و شەنگى وەلەبەر كەسوكارو عەشیرەتى وەلەبەر دین و ئیماندارى تۆ ئافرەتى دیندارو هەڵبژێرە توشى خێرو خۆشى دەبى.

وە فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ : { تخيروا لنطفكم، فانكحوا الأكفاء، و أنكحوا إليهم } [رواه ابن ماجة و صححه الألباني].
واته‌: ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ تۆوه‌كه‌ی خۆت له‌چی هه‌ڵده‌بژێریت، كه‌سانێ‌ بخوزان كه‌ هاوشانی خۆتان بن و كه‌سانی شیاویشی بۆ هه‌ڵبژێرن. 

٢- سوور بوون لەسەر پاراستی منداڵ لەشەیتان:
پێغەمبەر ئامۆژگاری کردوین بەپاڕانەوە لەکاتی سەرجێیدا وفەرموویەتی: { لو أن أحدكم إذا أتى أهله قال: بسم الله، اللهم جنبنا الشيطان وجنّب الشيطان ما رزقتنا، فيولد بينهما ولد فلا يصيبه الشيطان أبداً } [متفق عليه].
واتە: گەر یەکێک لە ئێوە کاتێ ویستی بچێتە لای خێزانی بڵێت: بەناوی خودا خودایە شەیتانمان لێ دوور خەرەوە وشەیتان دوور خەرەوە لەوەی پێمان دەبەخشی ، ئەوا گەر قەدەر وابێت خودا پێیان ببەخشێت شەیتان بەهیچ شێوەیەک زیان بەو منداڵە ناگەیەنێت.

٣- پاڕانەوە بۆ منداڵ و مەڵاژوو  تەڕکردن بەخورما دوعای بەرەکەت کردن بۆی .
 ئه‌بو موسا خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: ((ولد لي غلام، فأتيت به الى النبي فسماه إبراهيم وحنكه بتمرة ودعا له بالبركة ودفعه اليّ)). رواه البخاري ومسلم .
واته‌: كوڕێكم له‌دایك بو، بردم بۆ لای پێغه‌مبه‌ر ، ئه‌ویش ناوی نا (ئیبراهیم)، خورمایه‌كی له‌ ناو ده‌می نه‌رم و شل كرده‌وه‌ و ده‌می مناڵه‌كه‌ی پێ شیرین كرد و دوعای بۆ كرد، كه‌ به‌ره‌كه‌ت بكه‌وێته‌ ژیان و ته‌مه‌نى یه‌وه‌، پاشان منداڵه‌كه‌ی پێدامه‌وه‌.

وعائیشە خوا لێی ڕازی بێت  دەڵێت : ( كان يؤتى بالصبيان، فيبرّك عليهم ويحنكهم ) [رواه مسلم].
واتە: منداڵیان دەهێنا بۆ لای پێغەمبەر ﷺ مەڵاژووی تەڕدەکردن بەخورما ودوعای بۆ دەکردن.

٤- هەڵبژەردنی ناوێکی خۆش بۆی.
 پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : { أحب الأسماء إلى الله: عبدالله و عبدالرحمن } [رواه مسلم]. 
واتە: خۆشەویسرین ناو بەلای خوداوە ناوی: عبدالله و عبدالرحمن ـە.
وە لەڕیوایەتی ئەبو داودا {.. و أصدقها: حارث وهمام، وأقبحها: حرب ومرة }.
واتە: ڕاسترینیان: حارس وهومام ـە ، خراپترینیان: حەرب موڕەیە.
وعائیشە خوا لێی ڕازی بێت  دەڵێت: ( أنّ رسول الله  كان يغير الإسم القبيح ) [رواه الترمذي وصححه الألباني وغيره].
واتە: پێغەمبەری خوا ﷺ ناوی ناحۆشی دەگۆڕی .
عن أبن عمر بن الخطاب ((ان ابنة له كان يقال لها عاصية، فسماها رسول الله جميلة)). رواه الترمذي وهو صحيح الأسناد،
واته‌: ئیبن عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب كچێكی هه‌بو ناوى (عاصية‌) بو واته‌: (یاخی)، پێغه‌مبه‌ری خوا ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ (جميلة‌) واته‌: (جوان).
و((إن زينب بنت أبي سلمة، كان إسمها برّة، فقيل تزكي نفسها! فسماها رسول الله زينب)). رواه البخاري ومسلم وغيرهم، واته‌: زه‌ینه‌بی كچی ئه‌بی سلمه‌، پێشتر ناوی (برّه‌) بو واته‌ چاكه‌كار، جا خه‌ڵك ده‌یان گوت ئه‌وه‌ پاكانه‌ی نه‌فسی خۆی ده‌كات و خۆی به‌ بێ گوناهـ داده‌نێ، پێغه‌مبه‌ری خواش ـ ـ ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ زه‌ینه‌ب.

وە گرنگی دانی پێغەمبەری خوا ﷺ بەناو و گۆڕینی ناوی ناخۆش بۆناوی خۆش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ناو کاریگەری هەیە لەسەر کەسایەتی مرۆڤەکان ، و شێوەی ژیانیان وبیرکردنەوەیان.

٥- بەزەیی هاتنەوە بەمنداڵدا وخۆشەویستنیان .
ئەبو هورەیرە گوتوویەتی: ﴿قبّل النبي الحسن بن علي رضي الله عنه وعنده الأقرع بن حابس التميمي جالساً، فقال الأقرع: إن لي عشرة من الولد ما قبلت منهم أحداً فنظر إليه رسول الله ثم قال: من لا يرحم لا يرحم﴾. رواه البخاري ومسلم. واتە: پێغەمبەر ﷺ حەسەنی كوڕی عەلیی ماچ كرد، لەو كاتە ئەقرەعی كوڕی حابسی تەمیمی لەلا بوو. ئەقرەع گوتی: من (١٠) منداڵم هەیە، تا ئێستا یەكێكیانم ماچ نەكردووە. پێغەمبەر تەماشای ئەقرەعی كرد و فەرمووی: "هەر كەسێك بەبەزەیی و بەڕەحم نەبێت، ڕەحم و بەزەیی پێناكرێت.

وەپیاوێكی دەشتەكی هاتە خزمەت پێغەمبەر ﷺ، بینی پێغەمبەر حەسەن یان حوسەین ماچ دەكات ، دەشتەكییەكە گوتی:
(أتقبلون الصبيان؟! فما نقبلهم. فقال النبي (): أو أملك أن نزع الله من قلبك الرحمة؟! )رواه البخاري ومسلم.
 واتە:  ئێوە منداڵ ماچ دەكەن؟! ئێمە منداڵ ماچ ناكەین. پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: من چ بكەم خوای گەورە ڕەحم و بەزەیی لە دڵتدا داماڵیوە؟! 

وە یەکێکی تر لەجۆرکانی ڕەحمی پێغەمبەر ﷺ بەرانبەر منداڵ لەم فەرموودەیەدا وێنا کراوە:{ كان يصلي بالناس وهو حامل أمامة بنت ابنته زينب فإذا سجد وضعها وإذا قام حملها } [متفق عليه].
. واتە: پێغەمبەر ﷺ لە مزگەوت نوێژی بەخەڵك دەكرد وئومامەی کچی زەینەبی هەڵگرتبوو ، كاتێك كە سوجدەی دەبرد دایدەنا وکاتێ هەڵسایەوە هەڵی دەگرد.

ویەکێکی تر لەجۆرکانی ڕەحمی پێغەمبەر ﷺ بەرانبەر منداڵ سەردانی منداڵێکی ناساغی جولەکەی  کرد کەپێشتر خزمەتی دەکرد ، وپێی فەرموو : { قل لا إله إلاّ الله } فنظر الغلام إلى أبيه، فقال له: أطع أبا القاسم، فقالها الغلام، فقال النبي : { الحمد لله الذي أنقذه من النار } [رواه البخاري].
واتە: بڵێ (لا إله إلاّ الله) ، منداڵەکە تەماشایەکی باوکی کرد، پێی گوت: بەگوێی باوکی قاسم بکە، منداڵەگەش گوتی، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: سوپاس بۆ ئەو خودایەیی کەبەهۆی منەوە ڕزگاری کرد لەئاگر.

وە یەکێکی تر لەجۆرکانی ڕەحمی پێغەمبەر ﷺ بەرانبەر منداڵ چووە لای کوڕەکەی ئیبراهیم کەلەسەرەمەرگدا بوو ،  چاوەکانی پێغەمبەری خوا ﷺ پڕ بوو لەفرمێسك وفەرمووی: { إن العين تدمع، وإن القلب يحزن، وإنّا بفراقك يا إبراهيم لمحزونون } [رواه البخاري].
واتە: چاو فرمێسك دەڕێژێ ، ودڵ تەنگ دەبێ ، وئێمە بۆ لەدەستدانی تۆ ئەی ئیبراهیم دڵ تەنگین.
وە کاتێ کوڕی کچەکەی مرد فرمێسک بەچاوەکانی دا هاتە خوارێ ، وسەعدی کوڕی عوبادە پێی گوت: ئەوە چی یە پێغەمبەری خوا ﷺ ؟ : { إنها رحمة جعلها الله في قلوب عباده، وإنّما يرحم الله من عباده الرحماء } [متفق عليه].
واتە: ئەوە ڕەحمەتێکە خودا خستوویەتیە دڵی بەندەکانیەوە، وخودا ڕەحم بەبەندەیەك دەکات کەبەڕەحم بێت.

6- دیاری دان بەمنداڵ و دوعای خێر کردن بۆى
دیاری دان بەمنداڵ مەبدەئێکی پەروەردەیی گرنگە ومنداڵ بەهۆیەوە هەست بەگرنگی وڕێزی خۆی دەکا لەدڵی دیاری بەخشدا ، و یەکێک لەنموونەکان:

ئوم خالید گێڕاویەتیەوە - کاتێ منداڵ بوو و کۆچی کرد بۆ حەبەشە لەگەڵ کۆچکاراندا - دەڵێت: اُتي رسول الله  بثياب فيها خميصة سوداء، فقال: { من ترون نكسوها هذه الخميصة؟ } فأسكت القوم، فقال: { ائتوني بأم خالد } فأتي بي النبي  فألبسنيها بيده وقال: { أبلي وأخلقي مرتين } فجعل ينظر إلى علم الخميصة، ويشير بيده إليّ ويقول: { يا أم خالدّ هذا سنا }  [رواه البخاري].
واتە: جلیان بۆ پێغەمبەری خوا ﷺ هێنا وقەمیسێکی ڕەشی تێدا بوو ، وفەرمووی: پێتان چۆنە ئەم قەمیسە بکەینە بەر کێ ؟ خەڵکەکەی بێ دەنگ کرد ، فەرمووی: ئوم خالیدم بۆ بێنن ،وهێنان بۆ پێغەمبەر وبەدەستی خۆی لەبەری کرد ،ودوو جار دوعاى خێری بۆ کرد و تەماشای عەلەمێکی دەکرد کەبەقەمیسەکەوە بوو وبەدەستی ئاماژەی بۆ من دەکرد  ودەیفەرموو : ئەی ئوم خالید ئەوە جوانە.

7- گاڵتەکردن لەگەڵ منداڵدا 
لەوانە منداڵێک هەبوو برای ئەنەسی کوڕی مالیک بوو وناوی ئەبو عومەیر بوو ، وباڵندەیەکی بچووکی هەبوو ، ویاری پێ دەکرد ، وباڵندەکە مردار بووەوە ، ومنداڵەکە دڵتەنگ بوو بۆی، ئەنەس بردی بۆ لای پێغەمبەر ﷺ بۆ ئەوەی دڵنەوایی بکات ودڵی خۆش کات ، پێغەمبەر ﷺ پێی فەرموو: { يا أبا عُمير! ما فعل النغير } [متفق عليه].
واتە: ئەی باوکی عومەیر باڵندەکە چی بەسەر هات .

وە ئەم بەسەرهاتە چەند سوودێکی تێدایە هەروەک (ابن حجر)ئاماژەی پێداوە، لەوانە: دروستێتی گاڵتەکرد ، وگاڵتەکردن لەگەڵ منداڵی بچووك دروستە ، وچەند بارە سەردانی کردنی منداڵی گاڵتە لەگەڵ کراو ، و واز هێنان لەخۆ بەگەورە زانین ولوت بەرزی ، ونەرم ونیانی ودڵ خۆش کردنی هاوڕێ جا گەورە بێت یاخود بچووك، وئ ەحواڵ پرسینی ، وبچووك کردنەوەی ناو تەنانەت گەر ئاژەڵ وباڵندەش بێت ، وگفتو گۆ کردن لەگەڵ منداڵ ، وجگە لەم سودانەش کەباسی کردووە.

8- بەخشینی ئامێری یاری کردن بەمنداڵ 
 عبداللەی کوڕی شەداد لەباوکیەوە گێڕاویەتیەوەو ، دەڵێت: خرج علينا رسول الله  في إحدى صلاتي العشاء وهو حامل حسناً أو حسيناً ، فتقدم رسول الله  فوضعه ثمّ كبّر للصلاة ، فصلّى ، فسجَدَ بين ظهراني صلاته سجدة أطالها فرفع شداد رأسه ، فإذا الصبي على ظهر رسول الله  وهو ساجد ، فلما قضى رسول الله  الصلاة قال الناس : يا رسول الله ! إنك سجَدتَ بين ظهراني صلاتك سجدة أطلتَها حتى ظننا أنه قد حدثَ أمر أو أنّه يوحى إليك . قال : { كلُّ ذلك لم يكن ، ولكن ابني ارتحلني ، فكرهتُ أن أعجّله حتى يقضي حاجته } [رواه النسائي وصححه الألباني].
واتە: پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لەیەکێک لەنوێژەکانی نیوەڕۆ وعەسردا لەکاتێکدا کەحەسەن وحوسەینی لەگەڵ خۆی هەڵ گرتبوو ، دایناو و چووە پێشەوە وپاشان(الله ٲکبر) کرد بۆ نوێژ ، سەجدەیەکی درێژی برد لەنێو نوێژەکەدا ، باوکم گوتی : ئەی پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تۆ سەژدەیەکت برد لەنێو نوێژەکەدا و زۆر درێژت کردەوە تاوەکو گومانمان برد شتێک ڕووی داوە یاخود وەحیت بۆ دێت ، فەرمووی : هیچ شتێک لەوانە ڕووینەدا ، بەڵام کوڕەکەم هاته سەر شانم ، وپێم خۆش نەبوو پەلەی لێ بکەم تاوەکو بەدڵی خۆی دادە بەزێت .

ئەمە نموونەی یاری منداڵی بچووکە کەهەڵدەگیردرێت ، وبەنیسبەت یاری کردنی منداڵی گەورە لەگەڵ منداڵی بچووك ، ئەنەسی کوڕی مالیک بۆمان دەگێڕێتەووە ودەڵێت : كان رسول الله  أحسن الناس خلقاً ، فأرسلني يوماً لحاجة ، فقلتُ : والله لا أذهب - و في نفسي أن أذهب لما أمرني نبي الله  - فخرجت حتى أمّر على صبيان وهم يلعبون في السوق فإذا رسول الله  قد قبض بقفاي من ورائي . قال : فنظرت إليه وهو يضحك فقال : { يا أُنيس ، أذَهَبتَ حيثُ أمرتُك ؟ } قلت : نعم أنا ذاهب يا رسول الله [رواه مسلم]. 
واتە: پێغەمبەری خوا ﷺ بەڕەوشترین کەس بوو ، ڕۆژێکیان ناردمی بۆ پێویستیەك ،گوتم: سوێند بەخوا ناچم - ولەدڵی خۆمدا دەمگوت دەبێ بچم لەبەر فەرمانی پێغەمبەر ﷺ،ودەرچووم تاوەکو گەیشتم بەکۆمەڵە منداڵێ یاریان دەکرد لەبازاڕ ، کاتێکم زانی پێغەمبەری خوا ﷺ لەدواوە ملی گرتم .
دەڵێت: تەماشایم کرد پێدەکەنێ وفەرمووی: ( ئەی ئونەیس چووی بۆ ئەوەی فەرمانم پێ کردی؟) گوتم : بەڵێ دەچم ئەی پێغەمبەری خوا .

جا پێغەمبەر ﷺ سەرزەنشتی نەکرد لەسەر یاری کردنی لەگەڵ منداڵدا ، یاخود تەماشا کردنیان لەکاتێکدا ئەوان یاریان دەکرد ، وسوودێکی تری ئەم فەرموودەیە ئەوەیه: ئاگادار کردنەوە لەهەڵەی کەسێك بەنەرم ونیانی وبێ توڕە بوون وتوندو تیژی.

9- سەلام کردن لەمنداڵ.
ئەنەس گێڕاویەتیەوە ودەڵێت  : { كان يزور الأنصار و يسلّم على صبيانهم ويمسح رؤوسهم } [رواه النسائي وصححه الألباني].
واتە: پێغەمبەر ﷺ سەردانی ئەنساڕەکانی دەکرد وسەلامی لەمنداڵەکنیان دەکرد ودەستی دەهێنا بەسەریاندا.

10- هەڵنان بەبەخشینی دیاری 
 عبدالله کوڕی حارس گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : كان رسول الله  يصفّ عبدالله وعبيدالله وكُثيراً بني العبّاس رضي الله عنهم فيقول : { من سَبَقَ إليَّ فله كذا وكذا } قال : فيستبقون إليه ، فيقعون على ظهره وصدره فيُقبّلهم ويلتزمهم [رواه أحمد].
واتە: پێغەمبەری خوا ﷺ عبدالله وعبيداللەی ڕیز دەکرد لەگەڵ کوسەیری کوڕی عەباس خوا لێیان ڕازی بێت ودەیفەرموو
: ( هەرکەسێك زوتر بگاتە لام ئەوە و ئەوەی دەدەمێ .
دەڵێت: پێشبڕکێیان دەکرد بۆ لای ، ودەکەوتن بەسەر سنگ وپشتی دا وماچی دەکردن ولەباوەشی دەگرتن.

11- گەشەدان بەئاستی بیرکردنەوە  
عبداللەی کوڕی عومەر خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: { إنّ من شجر البوادي شجرة لا يسقط ورقها ، وإنّها مثل المسلم فحدثوني ما هي ؟ } فوقع الناس في شجر البوادي ، قال ابن عمر رضي الله عنهما : ووقع في نفسي أنها النخلة ، ثم حدثنا رسول الله  قال : { هي النخلة } [رواه البخاري] .
واتە: دارێکی دەیم هەیە گەڵاکەی ناوەرێت وهاوشێوەی موسوڵمانە پێم بڵێن چی یە ؟
 خەڵک باسی داری دەشتیان دەکرد ، وعبداللەی کوڕی عومەر دەڵێت: کەوتە دڵەمەوە دار خورمایە،دواتر پێغەمبەر ﷺ بۆی باسکردین کەدار خورمایە .
وە عبداللەی کوڕی عومەر باس لەوە دەکات لەهەموویان بچوکتر بووە ، بۆیە بێ دەنگ بوو.

12- مۆڵەت وەرگرتن لەمنداڵ وخستنە ڕووی مافەکانیان
 سەهل ـی کوڕی سەعدی ساعدی گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: أن رسول الله  أُتيَ بشراب ، فشرب منه وعن يمينه غُلام وعن يساره أشياخ فقال للغلام : { أتأذنُ لي أن أُعطي هؤلاء ؟ } فقال الغُلام : لا والله لا أؤثر بنصيبي منك أحداً . قال : فتلَّه رسول الله  في يده [متفق عليه].
واتە: ئاویان بۆ پێغەمبەری خوا ﷺ هێنا ، ولێی خواردەوە ولەلای ڕاستیەوە منداڵێك هەبوو و لەلای چەپیەوە کەسانی بەتەمەن هەبوو بەمنداڵەکەی گوت: ڕێگە دەدەیت ئاوەکە بدەمە ئەوانە ، منداڵەکە گوتی: نا سوێند بەخوا بەشی خۆم بەکەس نادەم.
پێغەمبەر ﷺ ئاوەکەی دا پێی.

ویەکێك لەسوودەکانی ئەم فەرموودەیە : دانیشتی منداڵە لەکۆڕ ومەجلیسی کەسانی گەورە وبەتەمەندا ، وڕێز گرتن لێیان وڕوخسەت وەرگرتن لێیان لەهەندێ لەمافەکانیان ، وە سوننەت وایە لەکاتی بەخشینی ئاودا دا لای ڕاست پێش بخرێت ونەدرێ بەلای چەپ  مەگەر بەڕوخسەتی لای ڕاست نەبێ.

13- لادانی ستەم لەسەر منداڵ .
 ئەبو مەسعودی ئەنساری گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : كنتُ أضرب غلاماً لي بالسوط ، فسمعت من خلفي صوتاً : { اعلم أبا مسعود } فلم أفهم الصوت من الغضب ،
فلم أفهم الصوت من الغضب ، قال : فلمّا دنا مني إذا هو رسول الله  ، فإذا هو يقول : { اعلم أبا مسعود ، اعلم أبا مسعود ! } قال : فألقيت السوط من يدي قال عليه الصلاة والسلام : { اعلم أبا مسعود أن الله تبارك وتعالى أقدر عليك منك على هذا الغلام } قال : لا أضرب مملوكاً بعده أبداً .

واتە: من بەشوڵێک دەمدا لەعەبدێکی منداڵم ، لەناکاو گوێم لەدەنگێک بوو لەپشتمەوە ، و گوتى بزانە ئەی باوکی مەسعود ، لەبەر توڕەیی لەدەنگەکە تێنەگەیشتم .
دەڵێت: کاتێ لێم نزیک بووەوە دەبینم ئەوە پێغەمبەری خوایە  ﷺ ،ودەیفەرموو: بزانە ئەی باوکی مەسعود .
.دەڵێت: شوڵەکەم لەدەستم فڕێ دا ، فەرمووی: بزانە ئەی باوکی مەسعود خودا بەتوانا ترە بەسەر تۆدا لەوەی کەتۆ توانات هەیە بەسەر ئەو منداڵەدا .
دەڵێت: گوتم: دوای ئەمە لەهیچ عەبدێک نادەم .

وەلەڕیوایەتێکی تردا هاتووە : گوتم : يا رسول الله ! هو حرٌ لوجه الله فقال رسول الله  : { أما لو لم تفعل للَفَحتكَ النار، أو لمَسَّتك النار } [رواه مسلم].
واتە: ئەی پێغەمبەری خوا ! ئەوە با ئازاد بێ لەپێناوی خودادا، پێغەمبەری خوا فەرمووی: دەی گەر ئەوەت نەکردبایە ئاگر دەیسوتاندی ، یاخود ئاگر بەرت دەکەوت.

14- فەرمان کردن بەکورت کردنەوەی نوێژ  لەپێناو منداڵدا 
عوقبەی کوڕی عەمری بەدری گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : جاء رجل إلى النبي  فقال : إنّي لأتأخر عن صلاة الصبح من أجل فلان مما يطيل بنا ، فما رأيت النبي  غضب في موعظة قط أشدّ مما غضب يومئذ فقال : { يا أيها النّاس! إنّ منكم منفرين ، فأيكم أمّ الناس فليوجز ، فإنّ من ورائه الكبير والصغير وذا الحاجة } [متفق عليه].
واتە : پیاوێک هات بۆلای پێغەمبەر ﷺ وگوتی:
من دوا ئەکەوم لەنوێژی بەیانی لەبەر ئەوەی فڵان نوێژ درێژ دەکاتەوە ، وهیچ ڕۆژێک پێغەمبەرم ﷺ نەبینیوە بەقەد ئەو ڕۆژە توڕە بێت وفەرمووی:
هەندێک لەئێوە ڕەتێنەرن ، هەر کەسێک لەئێوە پێش نوێژی بۆ خەڵک کرد ، با کورتی کاتەوە ، چونکە لەدوایەوە کەسی لاواز و خاوەن کار لەدوایەوە هەن .

تەماشاکە بزان چۆن گرنگی داوە بەهەڵنانی منداڵ لەسەر نوێژی جەماعەت، ولێرەوە بۆت هەیە توشی سەر سوڕمان بیت لەو کەسانەی کەمنداڵ لەمزگەوتەکان دەردەکەن ، هاوشێوەی دەرکردنی دز! ئەمەش پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەرە ﷺ.

15- چاندنی پایەو مەبادیئەکانی عەقیدەو بیرو باوەڕ
وە پێغەمبەر ﷺ سوور بوو لەسەر چاندنی پایەو مەبادیئەکانی عەقیدەو بیرو باوەڕی دروست لەدڵی منداڵاندا تاوەکو لەسەر عیزەت وکەڕامەت وسیقە بوون بەخودا وپەنا بردنە بەر تەنها خودا پەروەردە بن لەکاتی ناخۆشی وناڕەحەتیەکاندا .
عبداللەی کوڕی عەباس خوا لێیان ڕازی بێت  گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : كنت خلف النبي  يوماً فقال : { يا غُلام إنّي أعلمك كلمات : احفظ الله يحفظك ، احفظ الله تجده تجاهك ، إذا سألت فاسأل الله ، وإذا استعنت فاستعن بالله ، واعلم أنّ الأمة لو اجتمعت على أن ينفعوك بشيء لن ينفعوك إلاّ بشيء قد كتبه الله لك ، وإن اجتمعوا على أن يضروك بشيء ، لم يضروك إلاّ بشيء قد كتبه الله عليك ، رفعت الأقلام وجفّت الصحف } [رواه الترمذي].
واتە : من ڕۆژێكیان لە پشت پێغەمبەری خواوە ﷺ بووم و فەرمووی : ئەی لاوی تازە پێ‌گەیشتوو من چەند وشەیەكت فێر دەكەم : تۆ سنورەكانی شەرعی خوا بپارێزە خواش تۆ دەپارێزێت ، تۆ سنورەكانی شەرعی خوا بپارێزە خوا دەبینیت لە پێشتەوە لەگەڵتدا دەبێت ، ئەگەر داوات كرد ئەوا تەنها داوا لە خوا بـكە ، وە ئەگەر داوای یارمەتیت كرد ئەوا تەنها داوای یارمەتی لە خوا بكە ، وە بزانە بەڕاستی ئەگەر هەموو ئوممەت كۆببنەوە بۆ ئەوەی بە شتێك سوودت پێ‌ بگەیەنن ئەوا سوودت پێ‌ناگەیەنن تەنها بەو شتە نەبێت كە خوا بۆتی نووسیووە ، وە ئەگەر كۆیش ببنەوە بۆ ئەوەی بە شتێك زەرەر و زیانت پێ‌بگەیەنن ئەوا زەرەر و زیانت پێ‌ناگەیەنن تەنها بەو شتە نەبێت كە خوا لەسەرتی نووسیووە ، قەڵەمەكانی نووسینی قەدەر هەڵگیراون و پەڕەكانیش وشك بوونەتەوە .

ئای چ وانەیەکی پەروەردەییە پێغەمبەر ﷺ دەیڕوێنێت بەم فەرموودەیە لەدەروونی عبداللەی کوڕی عەباس دا خوا لێیان ڕازی بێت ، چەند وانەیەکی گەورەی تێدایە لەسەر عەقیدەو عیبادەت وکەسایەتی وشێوازی ژیانی عبداللەی کوڕی عەباس.

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

سەردان: ٤,٨٨٣ بەش: پەروەردەى منداڵ