من دووگیانم نازانم خواى گەورە كوڕم ئەداتێ یان كچ داواتان لێ دەكەم دوو ناوى شەرعیم بۆ بنێرن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من دووگیانم نازانم خواى گەورە كوڕم ئەداتێ یان كچ داواتان لێ دەكەم دوو ناوى شەرعیم بۆ بنێرن

بەناوى خواى گەورەو میهرەبان

ناونان لە منداڵ ئەركى باوكان و دایكانە وە مافى جگەرگۆشەكانە لەسەریان جا پێویستە هەوڵبدەن ناوى شیاو و شەرعى بەكاربهێنن ناونانێك واتابەخش و پاڵنەربێت بۆ دروستكردنى ئازایەتى و چاكێتى و ئاكارى جوان لە منداڵەكاندا بۆ نموونە ناوى ڕێز و موژدە و ژیر و چالاك و نەبەز و..... ئەوەش ناوى عبدالله و عبد الرحمن بۆ كوڕان خۆشەویستترین ناوە لاى خواى گەورە.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٦٨٤ بەش: پەروەردەى منداڵ