ئایا چله‌ى منداڵ ده‌ركردن واته‌ له‌ دواى له‌ دایك بوونى بۆ چى مانایه‌ك دێت؟بۆچى ئه‌بێت بكرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا چله‌ى منداڵ ده‌ركردن واته‌ له‌ دواى له‌ دایك بوونى بۆ چى مانایه‌ك دێت؟بۆچى ئه‌بێت بكرێت؟
پرسیار:

ئایا چله‌ى منداڵ ده‌ركردن واته‌ له‌ دواى له‌ دایك بوونى بۆ چى مانایه‌ك دێت؟بۆچى ئه‌بێت بكرێت؟وه‌ بۆ پێنج ڕۆژ له‌ چله‌كه‌ ئه‌دزرێته‌وه‌ واته‌ 35 ڕۆژ ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ چله‌ى منداڵه‌كه‌مان ده‌ركرد.

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ و میهره‌بان
چله‌ى منداڵ ده‌ركردن له‌ ئیسلامدا نییه‌ و ئه‌فسانه‌یه‌ وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر موسڵمان ته‌نها پشت به‌ خوا ببه‌ستێ و سود و قازانج ته‌نها له‌ خواوه‌ بزانێ كه‌وا بوو ئه‌م چله‌یه‌ بیدعه‌یه‌ و شتێكى بێ به‌ڵگه‌یه‌ . ئه‌مما دزینه‌وه‌ى 5 ڕۆژ له‌و چل ڕۆژه‌ من تا ئێستا نازانم مه‌به‌ستیان چییه‌ .

له‌ لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد) ه‌ وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌

سەردان: ١,٢٨٩ بەش: پەروەردەى منداڵ