ئەرکی خێزان بەرانبەر ئەو منداڵانەی کە نوێژ ناکەن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەرکی خێزان بەرانبەر ئەو منداڵانەی کە نوێژ ناکەن
پرسیار: ئایا ئەركى خێزان چییە بەرانبەر ئەو منداڵانانەیان كە نوێژ ناكەن؟

ئەگەر منداڵی نوێژنەكەریان هەبوو ئەوا لەسەریانە وایان لێ بكەن كە نوێژ بكەن ئیتر بە قسە وئامۆژگارى بێت یان بە لێدان لەبەر ئەم فەرموودەیەى كە پێغەمبەرى خوا دەفەرموێت: ((واضربوهم عليها لعشر))(١)

 واتە: ئەگەر منداڵتان گەیشتە تەمەنى دە ساڵ ئەوا لێیان بدەن لەسەر نوێژنەكردن. جا ئەگەر ئەو لێدانەش سوودى نەبوو ئەوا دەبێت كێشەكەیان بەرزبكرێتەوە بۆ لایەنى پەیوەندى دارى سەربە دەوڵەت لەپێناوى ئەوەى وایان لێبكەن نوێژ بكەن، و حەڵاڵ نییە لێیان بێدەنگ بن، چونكە ئەوە بێدەنگبوونە بەرانبەر خراپە ومونكەرێك، لەبەر ئەوەى نوێژنەكردن كوفرێكە كە خاوەنەكەى لە ئیسلام دەباتە دەرەوە وبەهەتاهەتایی لە ئاگردا دەیهێڵێتەوە، وە ئەگەریش لەسەر ئەو حاڵەتەى مرد ئەوا دروست نییە بشۆردرێت یان نوێژى لەسەر بكرێت ولە گۆڕستانى موسڵمانان بنێژرێت. نسأل الله السلامة .

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) أخرجه الإمام أحمد 2/187، وأبو داود، كتاب الصلاة، باب متى يؤمر الغلام بالصلاة (495،496)، وهو في صحيح الجامع (5868) .

سەردان: ١,٩٢٨ بەش: حوکمى نوێژنەکەر