حوکمی قەزا کردنەوەی نوێژ بۆ کەسێک بە ئەنقەست نەیکردبێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی قەزا کردنەوەی نوێژ بۆ کەسێک بە ئەنقەست نەیکردبێت
پرسیار:

ئەوەى بە ئەنقەست نوێژى نەكردبێت ئایا كە تۆبەى كرد وگەڕایەوە قەزاى ئەو نوێژانە بكاتەوە كە نەیكردوون؟

ئەو كەسەى بە ئەنقەست واز لەنوێژ بهێنێت و دواتر تۆبە بكات و بگەڕێتەوە بۆ لاى خوا، ئەوا زانایان ڕاجیاوازن لەسەر ئەوەى كە ئایا دەبێت قەزاى ئەو نوێژانەى بكاتەوە كە نەیكردوون یان نا، دوو بۆچوون هەیە.

وە ئەو بۆچوونەى كە پەسەندە بەلاى منەوە و شێخى ئیسلام ابن تیمیە – رحمەالله- یش هەڵى بژاردووە و بەتەواوى زانیوە ئەوەیە كە كەسێك ئەگەر بە ئەنقەست نوێژى نەكرد هەتا كاتەكەى نەما ئەوا قەزاكردنەوەى سوودى نییە بۆى، چونكە ئەو عیبادەتەى كە پەیوەستە بەكاتەوە دەبێت هەر لەكاتەكەى خۆیدا ئەنجام بدرێت، هەروەكو چۆن ئەگەر لە پێش كاتەكەى بیكەیت دروست نییە بەهەمان شێوەش لە دواى كاتەكەى بیكەیت دروست نییە، ئەوەش لەبەر ئەوەى سنوورەكانى خوا دەبێت ڕەچاو بكرێن، جا ئەم نوێژانە خوا لەسەرمانى فەرزكردووە سەرەتا و كۆتایی كاتەكانى ڕوون و دیارە ودیارى كردووە بۆمان، هەروەكو چۆن نوێژ لەو شوێنەى كە شەرع بەشوێنى نوێژ دای نەنابێت نابێت نوێژى تێدا بكەیت بەهەمان شێوەش ئەو كاتەى كە شەرع بۆ ئەو نوێژەى دانەنابێت نابێت نوێژى تێدا بكەیت، بەڵام ئەو كەسەى كە وازى لەنوێژهێنابوو لەسەریەتى زۆر تۆبە و داواى لێخۆشبوون بكات وكردەوەى چاك زۆر ئەنجام بدات وبەمە ئومێد دەكەین كە خواى گەورە لێى خۆش بێت و تاوانى بۆ بسڕێتەوە. والله الموفق .

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –