حوکمی قامەت کاتێک نوێژەکان جەمع دەکرێن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی قامەت کاتێک نوێژەکان جەمع دەکرێن
پرسیار:

ئەگەر كەسێك هەردوو نوێژى نیوەڕۆ و عەصرى كۆكردەوە پێكەوە كردى ئایا بۆ هەریەكەیان قامەتێكى پێویستە؟ وە ئایا نوێژە سوننەتەكان قامەتیان هەیە؟

بۆ هەریەك لە نوێژەكان قامەتى خۆى هەیە، وەكو لە فەرموودەكەى جابردا رضي الله عنه  هاتووە كە باسی چۆنێتى حەجى پێغەمبەرى خوا دەكات و تێیدا باسی كۆكردنەوەى نوێژەكانى دەكات لە موزدەلیفە و دەڵێت: ((أقام فصلى المغرب، ثم أقام فصلى العشاء ولم يسبح بينهما))(١) واتە: قامەتى كرد و نوێژى مەغریبـی كرد و پاشان قامەتى كرد و نوێژى عیشاشى كرد و هیچ نوێژێكى سوننەتى لەنێوانیاندا نەكرد.
بەڵام نوێژە سوننەتەكان قامەتیان نییە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) أخرجه البخاري: كتاب الحج/ باب الجمع بين الصلاتين بالمزدلفة، ومسلم، كتاب الحج/ باب الإفاضة من عرفات .

سەردان: ١,٥١٠ بەش: نوێژ