خواردن دروست کردن و دەعوەت کردنى خەڵکى بەموناسەبەی خەتەنە کردنەوە دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خواردن دروست کردن و دەعوەت کردنى خەڵکى بەموناسەبەی خەتەنە کردنەوە دروستە؟
پرسیار:

هەندێ لە خەڵکى کاتێک منداڵێکیان خەتەنە دەکەن خواردن دروست دەکەن و خزم وکەسوکار دەعوەت دەکەن و خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن ئایا ئەم کارە تا چەند دروستە؟

خواردن دروست کردن و دەعوەت کردنى خەڵکى و خۆشحاڵى دەربڕین بەموناسەبەی خەتەنە کردنەوە وەک سوپاس گوزاری بۆ خواى گەورە دروستە .

ابن قدامة رحمه الله لە [ المغني لابن قدامة (7/ 286)] دا ، دەڵێت :
" حُكْمُ الدَّعْوَةِ لِلْخِتَانِ وَسَائِرِ الدَّعَوَاتِ غَيْرِ الْوَلِيمَةِ : أَنَّهَا مُسْتَحَبَّةٌ ؛ لِمَا فِيهَا مِنْ إطْعَامِ الطَّعَامِ ، وَالْإِجَابَةُ إلَيْهَا مُسْتَحَبَّةٌ غَيْرُ وَاجِبَةٍ .
وَهَذَا قَوْلُ مَالِكٍ ، وَالشَّافِعِيِّ ، وَأَبِي حَنِيفَةَ وَأَصْحَابِهِ .
وَإِجَابَةُ كُلِّ دَاعٍ مُسْتَحَبَّةٌ ، وَلِأَنَّ فِيهِ جَبْرَ قَلْبِ الدَّاعِي ، وَتَطْيِيبَ قَلْبِهِ ، وَقَدْ دُعِيَ أَحْمَدُ إلَى خِتَانٍ ، فَأَجَابَ وَأَكَلَ .
فَأَمَّا الدَّعْوَةُ فِي حَقِّ فَاعِلِهَا، فَلَيْسَتْ لَهَا فَضِيلَةٌ تَخْتَصُّ بِهَا؛ لِعَدَمِ وُرُودِ الشَّرْعِ بِهَا، وَلَكِنْ هِيَ بِمَنْزِلَةِ الدَّعْوَةِ لِغَيْرِ سَبَبٍ حَادِثٍ ، فَإِذَا قَصْدَ فَاعِلُهَا شُكْرَ نِعْمَةِ اللَّهِ عَلَيْهِ، وَإِطْعَامَ إخْوَانِهِ ، وَبَذْلَ طَعَامِهِ ، فَلَهُ أَجْرُ ذَلِكَ ، إنْ شَاءَ اللَّهُ تَعَالَى " انتهى ملخصا .
واتە : بەنیسبەت حوکمی خەتەنە کردن وباقی وەلیمەکانی تر ، کارێکی چاکە ؛ چونکە تیایدا خواردن دەدرێت بەکۆمەڵێک کەس ، بەڵام وەڵامدانەی دەعواتەکەی سوننەتە و واجب نی یە .
ئەوەش بۆ چوونی مەزهەبی شافعی ومالیک وئەبو حەنیفەیە .
شایەنی باسە وەڵامدانەوەی هەموو بانگهێشتێک سوننەتە ؛ چونکە ڕاگرتنی دڵی ئەو کەسەی تێدایە کەخەڵک دەعوەت دەکات وخۆش حاڵ دەبێت ، وئیمامی ئەحمەد بانگ هێشت کرا بۆ دەعوەت وچوو و لێی خوارد .
بەڵام بەنیسبەت حوکمی ئەو کەسەی ڕێکی دەخات فەزڵێکی تایبەتی نی یە ، لەبەر ئەوەی لەشەرعدا شتێک لەو بارەیەوە نەهاتووە ، بەڵام وەک دەعوەتێک وایە کەبەبێ هیچ موناسەبەیەکی دیاری کراو ڕێک دەخرێت ، جا گەر کەسەکە نیەتی سوپاس کردنی خودا و خواردن دان بەبراکانی بێت ئەوا پاداشتی بۆ هەیە پشت بەخودا .

وەزانایانی ( اللجنة الدائمه ) گوتویانە :
" الفرح بالختان والسرور به مطلوب شرعا؛ لأن الختان من الأمور المشروعة وقد قال الله سبحانه : ( قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ ) والختان من فضل الله سبحانه ورحمته ، ولا حرج في صنع الطعام بهذه المناسبة شكرا لله على ذلك " انتهى "
فتاوى اللجنة الدائمة" (5/ 142) .

واتە : لەڕوی شەرعەوە خۆشی دەربڕین بەبۆنەی خەتەنە کردنەوە کارێکی چاکە ؛ چونکە خەتەنە کردن یەکێکە لەکار شەرعیەکان ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : { قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ }
واتە : ئەی موحەمەد پێیان بڵێ بەفەزڵ وڕەحمەتی خودا دڵ خۆش بن ، ئەوا لەو شتە باشترە کە کۆی دەکەنەوە .
جا خەتەنە کردن یەکێکە لەو شتانەی کەفەزڵ وڕەحمەتی خودایە بەسەر بەندەکانیەوە ، هەر بۆیە هیچی تێدا نی یە گەر بەو موناسەبەتەوە خواردن دروست بکرێت وەک دەربڕین سوپاس گوزاری بۆ خودا .

سەردان: ٥,٤٥٤ بەش: پەروەردەى منداڵ