ئافرەتێک منداڵى نابێت دروستە منداڵى کەسێکى تر بێنێت بیکات بە منداڵى خۆى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئافرەتێک منداڵى نابێت دروستە منداڵى کەسێکى تر بێنێت بیکات بە منداڵى خۆى؟
پرسیار:

ئافرەتێك پرسیار دەكا ودەڵێت : ئەو ئافرەتێكە شووی كردووە بەڵام ویستی خودا وابووە منداڵی پێنەبەخشیوە ئایا درووستە بۆی منداڵێك بكات بەمنداڵی خۆی و بیداتە پاڵ خۆی و مێردەكەی یاخود نا ؟
وە ئەگەر درووستە ئەوە چی جۆرە منداڵێكە كەدرووستە بیدەیتە پاڵی خۆت بەو مانایەیی دایك و باوكی ناسراون ودەزانرێت كێن بەڵام بۆ نموونە مردوون یاخود دایك و باوكی نەناسراون ونازانرێت كێن وهاوشێوەكانی ئەمانە ؟

تەبەنی واتە: منداڵی كەسانی تر كردن بەمنداڵی خۆت لەزەمانی جاهلیدا هەبوو بەڵام ئیسلام بەتاڵی كردەوە و ڕێگری لێكرد ، جا منداڵی تەبەنی كراو بێگانەیە بەنیسبەت ئەوكەسەی كردوویەتی بەمنداڵی خۆی ، چونكە منداڵ دەدرێتە پاڵ دایك و باوكی ڕاستی خۆی نەك ئەو كەسەی كردووەیەتی بەمنداڵی خۆی ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ‏{‏وَمَا جَعَلَ أَدْعِيَاءَكُمْ أَبْنَاءَكُمْ ذَلِكُمْ قَوْلُكُم بِأَفْوَاهِكُمْ وَاللَّهُ يَقُولُ الْحَقَّ وَهُوَ يَهْدِي السَّبِيلَ 4 ادْعُوهُمْ لِآبَائِهِمْ هُوَ أَقْسَطُ عِندَ اللَّهِ‏}‏ ‏[‏سورة الأحزاب‏:‏ الآيتين 4، 5‏]‏‏.‏ ‏ واتە : خودا ئەو منداڵانەی نەكردوە بەمنداڵی ئێوە كە بەناو ئێوەوە بانگ دەكرێت و منداڵی ئێوە نین ، ئەوە قسەی ئەوانە و بۆ خۆیان دەیڵێن وخودا قسەی حەق دەكا و ڕێنوێنی كار و ڕێنیشاندەری ڕێگایە ،بەناوی باوكیانەوە بانگیان بكەن ئائەوە دادپەروەرانە ترە بەلای خوداوە .
جا پێویستە لەسەر موسوڵمانان لەو جۆرە كارە ناپەسند و خەتەرانە دوور كەونەوە كە ئیسلام بەتاڵی كردووەتەوە و ڕێگری لێكردووە ، وهیچ ڕێگریەك نی یە لەوەی كەسی موسوڵمان چاك بێت لەگەڵ كەسی هەتیودا و چاك بێت لەگەڵ بچووكدا كە سەر پەرشتیاری نی یە هەستێت بەپەروەردەكردنی ،و چاكە كردن لەگەڵ ئەم جۆرە كەسانەدا ڕێز و فەزڵێكی گەورەی هەیە بەڵام نابێت بیكات بەمنداڵی خۆی .
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٥,٠٦٧ بەش: پەروەردەى منداڵ