ئایا دروستە قورئان لە ژێر سەرینی منداڵ دابنرێت و دوعا و كاغەزی نووسراو بە ملیدا هەڵواسرێت؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە قورئان لە ژێر سەرینی منداڵ دابنرێت و دوعا و كاغەزی نووسراو بە ملیدا هەڵواسرێت؟

دروست نیە قورئان بخرێتە ژێر سەرینەوە نەبۆ منداڵ نەبۆ جگە لەویش ، چونكە ئەوە بەسووك سەیركردنی قورئانەو خاوەنەكەی بیروباوەڕی وایە كە خودی قورئانەكە خراپە دەگێڕێتەوە لەوەی تووشی منداڵەكە بێت ، ئەمەش هەڵەیەو هیچ بنەمایەكی نیە ، بەڵام ئەوەی بە ویستی خوا خراپەی لێ بگەڕێنێتەوە بریتیە لە خوێندنی التعوذات الشرعية ، باوكی یان دایكی بۆی بخوێنن و بڵێن «أعِيذُك بِكَلِمَاتِ اللهِ التَّامَّةِ، مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ, وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لاَمَّةٍ»
هەر وەکو چۆن پێغەمبەری خودا () حەسەن و حوسەینی (ڕەزای خودایان لێبێت) پەنا دەدا و دەیفەرموو :
«أُعِيذُكُمَا بِكَلِمَاتِ اللهِ التَّامَّةِ، مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ, وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لاَمَّةٍ» البخاري
واتە : (پەناتان دەدەم بە ناوە تەواو‌و جوانەكانی خودا لە هەموو شەیتانێك‌و پێوەدەرێك (مار‌و دوپشك‌و ...)لە هەموو چاوێكی پیس‌و تێڕوانینێكی خراپ)
وە هەروەها هەڵواسینی ئایەت وشتی تر بەملی منداڵ یان نەخۆش یان كەسی تر دیسان دروست نیەو ناشەرعیە ، چونكە ئەوە پێی دەوترێت" تعلیق التمائم " كە پێغەمبەرى خوا نەهی لێكردووەو دەفەرموێت " من تعلق تميمة فلا أتم الله له " " من تعلق تميمة فقد أشرك "
بۆیە دروست نیە ئەو جۆرە كارانە ئەنجام بدرێت كە هەندێك لەخەڵكی دەیكەن ، بەڵكو قورئان دەخوێنرێت بۆ شیفا و نەخۆش فوی پێدا دەكات و بەسەر نەخۆشدا دەخوێنرێت بەمەبستی عافیەت وگەڕانەوەی لەشساغی لەلایەن خواوە.
الشيخ عبدالعزيز بن باز – فتاوى نور على الدرب

سەردان: ٤,٨٦٣ بەش: پەروەردەى منداڵ