مافى منداڵ چیە لەسەر دایک و باوک؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مافى منداڵ چیە لەسەر دایک و باوک؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

هەندێ لەمافەکانی منداڵ بەسەر دایك و باوکەوە:
1. پێش ژن هێنان پێویستە لەسەر پیاو دایکێکی باش بۆمنداڵەکانی هەڵبژێرێ، وە ئافرەتانیش پێویستە باوکێکی باش بۆمنداڵەکانییان هەڵبژێرن.
2. پێش چوونە لای خێزان ئەم دوعایە بخوێنرێت: {نزاکردن پێش سەر جێیی ژن و مێرد: بِسْمِ اللهِ، اللَّهُمَّ جَنِّبْنَا الشَّيْطَانَ، وَجَنِّبِ الشَّيْطَانَ مَا رَزَقْتَنَا . (1)
واتە: (بە ناوی خودا ئەم کارە ئەنجام دەدەم، خودایە شەیطانمان لێ دوور بخەرەوە، ھەروەھا شەیتان دوور بخەرەوە لەوەی کە پێمان دەبەخشیت لە منداڵ) } بەویستی خودا منداڵەکانت پارێزراو دەبن لە شەیطان.
3. ناوێکی شەرعی و خۆشی لێ بنێیت.
4. عقیقە (گوێزەبانە یان حەوتم)ي بۆبکەی، کە بۆ منداڵی کوڕ دوو حەیوان و بۆ منداڵی کچ یەك حەیوان سەرببڕدرێ لەڕۆژی حەوتەمی لەدایك بوونی.
5. فێری نوێژی بکەی لەتەمەنی حەوت ساڵی، وە لێی بدرێ ئەگەر نوێژی نەکرد لە تەمەنی دەساڵیدا بەڵام لێدانێک بۆ تەمبێ کردن بێ .
6. بەردەوام دوعای خێری بۆبکەی.
7. فێری پایەکانی ئیسلام و ڕوکنەکانی ئیمان و بیروباوەڕی ڕاستی بکەی.
والله اعلم
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
١ - البخاري ٦ / ١٤١ ومسلم ٢ / ١٠٢٨ {وصحابي الحديث هو ابن عباس (رضي الله عنه)}.

سەردان: ١٢,٩٥٦ بەش: پەروەردەى منداڵ