ئەگەر داواى دوعا لە موسڵمانان بکەم بەر ئەو ئەو حەفتا هەزار كەسە ناکەوم کە بە بێ لێبرسینەوە دەچنە بەهەشتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر داواى دوعا لە موسڵمانان بکەم بەر ئەو ئەو حەفتا هەزار كەسە ناکەوم کە بە بێ لێبرسینەوە دەچنە بەهەشتەوە؟
پرسیار:

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته من پرسیارەكەم ئەوەیە كە ئایا چۆنە داواى دوعا لە موسڵمانان بكەیت لە كاتێكدا لە فەرموودەى پێغەمبەر دا دا هاتووە كە ئەو حەفتا هەزار كەسەى بە بێ لێبرسینەوە دەچنە بەهەشتە یەكێك لە مەرجەكانیان ئەوەیە كە داواى دوعا لە خەڵكى ناكەن.

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
وعليكم السلام ورحمة الله وبركاته 

داواى دوعاكردن لە موسڵمانان دروستە و چەندین بەڵگەمان هەیە بەبەڵگەى ئەوەى چەندەها كەس لە چەندەها كات و شوێنى جیاوازدا داوایان لە پێغەمبەرى خوا كردووە بۆ نموونە ئەو كەسەى لە ڕۆژى جمعە دا هاتە مزگەوتەوە لەبەر بێ بارانى داواى لە پێغەمبەرى خوا كرد داواى باران بارین بكات ئەویش خوتبەى دەخوێند وتى: (يارسول الله هلكت الأموال وانقطعت السبل فادع الله إلينا يغثنا فرفع رسول الله يديهثم قال: (اللهم أغثنا (ثلاثاً....) رواه البخاري ومسلم. 

واتە: وتى ئەى پێغەمبەرى خوا ماڵ و سامانەكانمان نەمان و تیاچوون چارەسەرمان نەما داوا لە خواى گەورە بكە بارانمان بۆ ببارێنێت ئەویش دەستەكانى بەرز كردەوەو فەرمووى: خوایە بارانمان بۆ ببارێنە و تێرئاومان بكە سێ جار ئەمەى فەرموو.
یان حەدیسى ئەو ئافرەتەى كە ئەهلى بەهەشتە (عطاء)ى كوڕى (رباح) ئەڵێ (ابن عباس) پێى ووتم ئایا ئافرەتێكت پیشان نەدەم لەئەهلى بەهەشتە منیش وتم بەڵێ وتى ئەم ئافرەتە ڕەشە هاتووە بۆ لاى پێغەمبەرى خوا پێى وتووە: (إني أصرع واني اتكشّف فادع الله لي قال إن شئتِ صبرت ولك الجنة وإن شئت دعوت الله أن يعافيك فقالت أصبر فقالت إني أتكشّف فادع الله لي أن لا أتكشف فدعا لها) رواه البخاري برقم 5652.
واتە: من نەخۆشى پەركەمم هەیە لەو كاتەى بەسەرم دێت لەشم دەردەكەوێت بۆیە داوام لە خوا بۆ بكە چاك ببمەوە پێغەمبەرى خوا پێى فەرموو ئەگەر دەتەوێ بچیتە بەهەشتەوەبەڵام ئارام بگریت وە ئەگەر دەتەوێ چاك ببیتەوە داوات بۆ دەكەم لە خوا وتى: ئارام دەگرم ئەنجا وتى من لەشم بەدەردەكەوێت دوعام بۆ بكە دەرنەكەوێت لەوكاتەدا پێغەمبەرى خوا دوعاى بۆ كرد.
جا ئەمانە و چەندین بەڵگەى تریش هەن لەسەر دروستێتى داواى دوعاى خێركردن لە موسڵمانان بەڵام حەدیسى ئەوانەى كە دەچنە بەهەشتەوە بەبێ لێ پرسینەوە و سزا ئەو باسى لە سیفەتێكى تر دەكات دەقى حەدیشەكەش ئەوەیە ابن عباس ئەڵێ پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: (...فقيل لي هذه أمتك ومعهم سبعون الفاً يدخلون الجنة بغير حساب ولا عذاب.... فقال هُمْ الَّذِينَ لا يَسْتَرْقُونَ وَلا يَتَطَيَّرُونَ وَلا يَكْتَوُونَ وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ فَقَامَ إِلَيْهِ عُكَّاشَةُ بْنُ مِحْصَنٍ فَقَالَ ادْعُ اللَّهَ أَنْ يَجْعَلَنِي مِنْهُمْ قَالَ أنت منهم...)الحديث. رواه البخاري ومسلم.
واتە: پێیان وتم ئەمە ئومەتەكەى تۆیە حەفتا هەزاریان لەگەڵە دەچنە بەهەشتەوە بەبێ لێپرسینەوە و سزا ئەوانیش بریتین لەو موسڵمانانەى كە داواى دوعا بەسەردا خوێندن لەكەس ناكەن و داخ كردن (كەوى كردن) بەكار ناهێنن و باوەڕیان بە شوم و نەگبەتى نییە و پشت لەو شتانە بە خوا دەبەستن. لەم كاتەدا عكاشە هەستا و وتى ئەى پێغەمبەرى خوا داوام بۆ بكە لە خوا لەوانەم حیساب بكات ئەویش فەرمووى تۆ لەوانەیت.
جا دوعا بەسەردا خوێندنیش دروستە عائشە بەسەر پێغەمبەرى خوادا خوێندویەتى و پێغەمبەریش بەسەر كەسى تردا خوێندویەتى بەڵام مەبەست ئەوەیە ئینسان خۆى داواى نەكات و ئارامى هەبێت لەسەر نەخۆشیەكان داخ كردنیش دروستە بەڵام نەكردنى باشترە كەوابوو نەكردنى ئەو دوو سیفەتە باشترە بەڵام سیفەتى (طيرة‌) باوەڕبوون بە نەگبەتى و شومى مانگى سەفەر یان پژمین یان كەروێشك یان... یان...ئەمانە دروست نیە هەندێكیان شیركن ئەوەش بزانە هەر لەم فەرموودەیەدا ئەوە ڕوون دەبێتەوە كە داواى دوعاى خێركردن لەگەڵ دوعا بەسەردا خوێندن دووشتى جیاوازە دەبینى ئەم حەدیسە ئەم سیفەتانە باس دەكات عكاشە داواى ئەوە لە پێغەمبەرى خوا دەكات دوعاى بۆ بكات ئەویش بۆى دەكات كەوابوو زۆر ڕوون و ئاشكرایە.

لە لایەن بەڕێز : (مامۆستا خلیل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٧٢٨ بەش: ئادابەکانى دوعا