ئایا بەكارهێنانی بارۆكە پرچ و قژی دەست كرد دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا بەكارهێنانی بارۆكە پرچ و قژی دەست كرد دروستە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بارۆكە حەرامە و جۆرێكە لە قژی دەستكرد، چونكە پرچ و سەری ئافرەت بە درێژتر دەردەخات كەخۆی لە ڕاستیدا وا نی یە،پێغەمبەری خوایش () لەعنەتی كردووە لە بەكارهێنانی قژی دەستكرد و پێوە لكاندنی بە قژی سەرەوە بۆ ئەوەی درێژتر دەركەوێت. (رواه البخاری – كتاب اللباس – باب المستوشمە رقم (5947) و مسلم – كتاب اللباس – باب تحریم فعل الواصلە رقم (2124)).
بەڵام ئەگەر ئافرەتەكە قژی پێوە نەبوو لە بنەڕەتدا وەكو ڕوتاوە بێت هیچی تێدا نیە ئەگەر بارۆكە بەكاربهێنێ‌ بۆ داپۆشینی ئەو عەیبە،چونكە لابردنی عەیبە دروستە،چونكە پێغەمبەر ئیزنی دا بە دروست كردنی لووت لە ئاڵتون بۆ ئەو كەسەی كە لووتی بڕا بوو لە یەكێك لە غەزاكاندا،یان كەسێك لووتی لارە ڕاستی بكاتەوە، یان لابردنی پەڵەی ڕەش،ئەمانە دروستن و هیچی تێدا نی یە.
بەڵام بۆ شاردنەوەی عەیب نەبێت وەكو خاڵ كوتان یان برۆ لابردن ئەمانە قەدەغە كراون، وە بەكارهێنانی بارۆكە هەرچەندە بە ڕەزاەندی مێردیش بێت حەرامە و ڕێگەپێنەدراوە، لەبەر ئەوەی ڕازیبوون و ئیزن دان لە شتێكدا نابێت كە خوای گەورە حەرامی كردبێت.
[الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله]

سەردان: ٢,٢١٠ بەش: ئافرەتان