سەرەنجامی ئافرەتی باوەڕدار لەبەهەشتدا ئەگەر پێش شوكردنی بمرێت چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سەرەنجامی ئافرەتی باوەڕدار لەبەهەشتدا ئەگەر پێش شوكردنی بمرێت چیە؟

ئەگەر شووی نەكردبێت ئەوا خوای گەورە لەبەهەشتدا مێردی بۆ دادەنێت: [ إِنَّا أَنْشَأْنَاهُنَّ إِنْشَاءً فَجَعَلْنَاهُنَّ أَبْكَارًا عُرُبًا أَتْرَابًا] (الواقعة: 35-37).
بەڵام لەوانەیە پێم بڵێن: ئایا ئێمە لە دوعای نوێژی مردودا ناڵێین: (أبْدِلْهَا زوجاً خيراً مِنْ زوجِها).
واتە: خوایە مێردەكەی لەبەهەشتدا بۆ بگۆڕە بە مێردێكی باشتر لەوەی خۆی؟ بەڵام ئەمە ئاڵۆزە، چونكە ئەگەر شوی كردبێت چۆن دەڵێین: خوایە مێردەكەی لەبەهەشتدا بۆ بگۆڕە بە مێردێكی باشتر لەوەی خۆی؟ وە ئەگەر شووی نەكردوە كوا مێردەكەی؟
 دەڵێین: شووی نەكردووە مەبەست لەپاڕانەوەكە ئەوەیە كە مێردەكەی بۆ بگۆڕە بە باشتر لەو مێردەی كە بۆی دیاری كرابوو ئەگەر بمایاو نەمردایا، وە ئەگەر مێردی هەبێت ئەوا مەبەست ئەوەیە كە سیفاتی مێردەكەی بۆ بگۆڕە بە باشتر لە سیفاتەكانی دونیای، چونكە گۆڕان جاری وا هەیە بە گۆڕانی خودی شتەكە دەبێت وەكو چۆن مەڕێك بگۆڕیت بە وشترێك، وە جاری وا هەیە بە گۆڕینی وەسفەكان دەبێت وەكو دەڵێیت: خوای گەورە كوفری ئەم پیاوەی گۆڕی بۆ باوەڕ، هەروەها وەكو خوای گەورە دەفەرمێت:
[ يَوْمَ تُبَدَّلُ الْأَرْضُ غَيْرَ الْأَرْضِ وَالسَّمَوَاتُ] [إبراهيم: 48] . واتە: ڕۆژی قیامەت زەوی ‌و ئاسمانەكان دەگۆڕێت بۆ جگە لەم زەوی‌و ئاسمانانە، لەگەڵا ئەوەی زەوی هەمان زەوی یە بەڵام درێژ كراوەتەوە، وە ئاسمان هەمان ئاسمانە بەڵام لەت بووە((لقاء الباب المفتوح، رقم: 3، ص23-24).).
لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
كۆكردنەوەو وەرگێڕانى:م/ صلاح الدین عبدالكریم

سەردان: ٣,٢٩١ بەش: ئافرەتان